
رۆژى 9/1/2013 ، به ئاماده‌بوونى به‌رێزان دكتۆر صباح تۆما راوێژكارى پێشكهتووى جه‌نابى وه‌زیر و د.عبدارزاق محمد به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌رپێدانى مرۆیى پێشوازیان له به‌رێز (یۆنسۆب كیم) نوێنه‌رى سه‌رۆكى رێكخراوى (KIOCA )ى كۆری كرد ، سه‌ره‌تا پیرۆزباییان كرد له به‌رێز (یۆنسۆب كیم) به ده‌ست به‌كاربوونى وه‌كو نوێنه‌رى سه‌رۆكى رێكخراوى (KIOCA) له هه‌ولێر و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست له‌كاره‌كانى، دواتر باس له‌به‌هێز كردنى په‌یوه‌ندى وهه‌ماهه‌نگى دوولایه‌نى نێوان وه‌زاره‌تى پلاندانان و رێكخراوى ناوبراو كرد، وه بڕیاردرا به ته‌رخانكردنى بڕى 6 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى بۆ ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێرى گشتى (KIPA) له چوارچێوه‌ى ئه‌و پرۆژانه‌ى رێكخراوى (KIOCA) له ساڵى 2013 له كوردستان جێ به‌جێى ده‌كات.
له كۆتایید به‌رێ یۆنسۆب كیم خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بۆ كار كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان دواى ده‌ست به‌كاربوونى به نوێنه‌رى سه‌رۆكى رێكخراوى (KIOCA) له هه‌ولێر.