
ئه‌مڕۆ 9/3/2016، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له خاتوو لیزا گراند، جێگرى نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق، وشاندى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌یه‌كدا، باس له هه‌لومه‌رجى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عیراق كرا، به‌تایبه‌تى ره‌وشى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها باس له پڕۆژه هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرا كه به هاوبه‌شى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن زۆرێك له سێكته‌ره‌كان له‌خۆده‌گرێت وه‌ك ته‌ندروستى، په‌روه‌رده، په‌ره‌پێدانى مرۆیى، هه‌روه‌ها بواره‌كانى مرۆیى‌و یارمه‌تیدانى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان. شایه‌نى باسه ئه‌م پڕۆژانه له رۆشنایى دیدگاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێده‌كرێن به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى خزمهتگوزاریهكانو په‌ره‌پێدانى تواناكان له بوارى جۆراوجۆردا. له كۆتاییدا هه‌ردوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوكارىو ههمانهههنگى به‌رده‌وام له نێوانیان كرده‌وه بۆ به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كان به باشترین شێوه‌دا.