
ئه‌مرۆ 10-4-2013 به‌رێز د.على سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، پێشوازى له خاتوو (ئاستیرید هارز) بالیۆزى نه‌مسا له ئوردن و عیراق كرد ، سه‌ره‌تا وه‌زیرى پلاندانان به گه‌رمى به‌خێرهاتنى بهرێزیانى كردوو باسى له په‌یوه‌ندى دووقۆڵى نێوان هه‌رێمى كوردستان و نهمساى كرد، هه‌روه‌ها هیواى خواست به زووترین كات قونسوڵگهرى ئه‌م ووڵاته له پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌وه و په یوه‌ندى دوولایه‌نه زیاتر په‌ره‌ى پێبدرێت. شایه‌نى باسه خاتوو ئاستیرید هارز خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بهرامبهربارودۆخى
هه‌رێمى كوردستان و شێوازى پێشوازى كردنیان و ئاماده یى خۆى ده‌ربڕى بۆ هه‌موو هه‌ولێك بۆ پته‌وكردنى هه‌ردوولا.