تکا لە گشت کاندیدانی تواناسازی دەکەین کە یان هەتا ئێستا بە دوای زانکۆیەکی شیاودا دەکەڕێن بۆ خوێندنەکەیەان یان پێویستیان بە زانیاری زیادە هەیە لە پرۆسەکادا با سوود لەم دوو هەلەی خوارەوە ببینن:
١- لە ڕۆژانی ١١-١٣ ی ئوکتۆبەر نوێنەرانی زیاد لە بیست زانکۆی ئەمەریکی لە ئوتێلی ڕۆتانای هەولێری پایتەختی کوردستان دەبن بە مەبەستی قبووڵ کردنی کاندیدان و پێدانی هەر ڕوونکردنەوەیەک کاندیدەکان پێویستیان بێت.
٢- لە ڕۆژانی ١٦ تا ١٩ی ئۆکتۆبەر نوێنەرانی چەندین زانکۆی بەریتانی لە ئوتێلی هەولێری نێودەوڵەتی (شیراتۆن) دەبن بۆ هەمان مەبەست. لە هەمان کاتدا زانکۆی ساوسامپتون بەشدار دەبێت بە مەبەستی لە نزیکەوە گفتوگۆ کردن لە گەڵ ئەو کاندیدانەی کە هێشتا سەفەریان نەکردوە.
٢٧/٩/٢٠١٢
وەزارەتی پلان دانان