له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى هه‌ماهه‌نگى هونه‌رى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به نوێنه‌راتى وه‌زاره‌تى پلاندان / به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلانى پڕۆژه‌كانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان و بانكى نێوده‌وله‌تى, كۆبونهوهێكى فراوان ئه‌نجامدرا ده‌رباره‌ى پڕۆژه‌ى دارشتنى ستراتیجیه‌تى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى, له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ره‌شنووسى ستراتیجیهتهكه پێشكه‌شكرا ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ت ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان , تیدا كورته‌ێك له كاره ئهجامدراوهكان له لایه‌ن به‌رێز (زاگرۆس فتاح) به‌رێوه‌به‌رى گشتى پلانى پڕۆژه‌كانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان وسه‌رپه‌رشتیارى به‌رنامه‌ى هه‌ماهه‌نگى نێوان حوكهمهى هه‌رێمى كوردستان وبانكى نێوده‌وله‌تى باسى لێوه‌كرا,پاشان تیمى بانكى نێوده‌وله‌تى كه هه‌ڵده‌ستى به‌م كاره هه‌ڵسان به پێشاندانى ره‌شنووسى ستراتیجیهتهكه به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى رایه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ره‌شنووسه‌كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى وه‌زراه‌ت ولایه‌نه یهیوهندیدارهكان به مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى وێنه‌ى كۆتایى ستراتیجیهتهكه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بكرێت بۆ په‌سندكردنى.