ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

مه‌کۆی گفتوگۆکان

راپرسی راسته‌خۆ

به‌رێوبه‌رایه‌تى په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كان و بازاڕكارى

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كان و بازاڕكارى پاڵپشتى كاره‌ له‌ په‌ره‌پێدانى سه‌رچاوه‌ى مرۆیى له‌ ڕێگه‌ى هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆییه‌كان، هه‌روه‌ها گشت دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

له‌ ماوه‌ى كاركردنى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌, په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان فراوانتر بووه‌ و یامه‌تیده‌ر بووه‌ له‌ به‌دیهێنانى به‌شێك له‌ ئامانجه‌ دیاریكراوه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌ره‌پێدانى مرۆیى ‌وپڕكردنه‌وه‌ى به‌شێك له‌ پێداویستیه‌كانى خولى ڕاهێنان و هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌كان چالاكیه‌ ئه‌نجامدراوه‌كانیش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان.

به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێداویستی دام‌وده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌ رووی سه‌رچاوه‌ى مرۆییه‌وه‌هه‌روه‌ها بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی رێكخراوه‌ بیانییه‌كان‌و سه‌نته‌ره‌كانی ڕاهێنان‌و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانمان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ژماره‌یه‌ك له‌ ڕوپێوى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان ئه‌نجامداون كه‌ پێداویستى كارگێڕى و بوارى تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌ته‌كان وه‌رگیراون و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كراوه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌ پلانی راهێنان كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نستیتۆی كوردستان ساڵانه‌ داده‌رێژرێت له‌به‌رچاو بگیرێن. سه‌ره‌رای ئه‌نجامدانی رووپێوی پێداویستییه‌كان، به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان خۆیان به‌ لیست پێداویستی ساڵانه‌یان بۆ وه‌زاره‌تمان ده‌نێرن‌و لێره‌ش له‌ چوارچێوه‌ی پلانه‌كه‌ له‌به‌رچاو ده‌گیرێن.
هه‌ر چاڵاكیه‌ك كه‌ ئه‌نجامبدرێت له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی تۆمارده‌كرێن‌و راپۆرتێك له‌سه‌ر چاڵاكییه‌كان ئاماده‌ده‌كرێت‌و بۆ وێبسایت‌ و هه‌روه‌ها بۆ زانیاری‌و به‌دواداچوون له‌ ئه‌رشیف هه‌ڵده‌گیرێت.


1. پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UNDP
2. ئاژانسی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی كۆریا KOICA
3. سه‌نته‌رى ته‌كنه‌لۆجیاو ڕاهێنانى ئه‌وروپى (ETTC)
4. ESCWA
5. سه‌نته‌رى كرۆس كه‌ڵچره‌ڵ مه‌نێجمنت (CCM)
6. سه‌نته‌رى اصول ASOOL
7. دیسیسیڤ ئۆپه‌ره‌یشنز بۆ په‌ه‌پێدانی رابه‌ری جێبه‌جێكار Decisive Operation


لیستی ناوى ئه‌و ڕێكخراو وزانكۆ سه‌نته‌رانه‌ى كه‌ پڕۆپۆزه‌ڵیان پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تمان كردووه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵمان

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.