ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

مه‌کۆی گفتوگۆکان

راپرسی راسته‌خۆ

هاوکاران له‌ په‌ره‌پێدان

ئەم دەزگا و رێکخراوە راوێژکارییانە هاوکاری وەزارەتی پلاندانان دەکەن لەبوارە جیاوازەکاندا.

دەزگای راند

دەزگای راند و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێکیان واژۆکردوە بۆ هەڵسەنگاندن و بەرەوپێشبردنی کەرتەکانی تەندروستی، پەروەردە، پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و شێوازەکانی کۆکردنەوەی داتا و ئاماری پەیوەست بە پرۆسەی بڕیاردانەوە. هەریەک لەم پرۆژانە پێدەچێت ساڵێک بخایەنێت.

راند دەزگایەکی قازانج نەخوازی ئەمریکییە و لقی لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. زیاتر لە ٣٠ توێژەری راند بەشداری دەکەن لە پرۆژەکانی هەرێمی کوردستاندا.

قوتابخانەی بەریتانی
قوتابخانەی بەریتانی بۆ حکومەت رێکخراوێکی حکومی بەریتانییە کە وەزارەتی پلاندانان گرێبەستی لەگەڵ کردوە. وەزارەتی پلاندانان بەرپرسیارە لە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی گرێبەستەکە. قوتابخانەی بەریتانی بۆ حکومەت لەم بوارانەی خوارەوەدا کاردەکات: 
1-
 دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دڵنیایی جۆریی لە وەزارەتەکان بۆ دڵنیایی کردن لە بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری و رەزامەندی هاوڵاتیان.

2- پێشکەشکردنی راهێنان و گواستنەوەی زانیاری و شارەزایی بۆ کارمەندانی وەزارەتی پلاندانان بۆ ئەوەی بتوانن راهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا پێشکەش بکەن بە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.



پرایس ۆتەر هاوز کوپەرس ((PWC

رێکخراوی (UNDP) سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان گرێبەستی کردوە لەگەڵ (PWC) بۆ پێشکەشکردنی راوێژکاری بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبواری جێبەجێکردنی بودجەدا. وەک بەشێک لە پرۆژەیەکی درێژخایەنی (UNDP) بەناوی (بەڕێوەبردنی دارایی گشتی). ئەم دەزگایە راوێژکاری پێشکەش دەکات بە حکومەت بۆ بونیاتنانی توانای زیاتر بۆ داڕشتنی سیاسەت، پلاندانان، جێبەجیکردن و پتەوکردنی چاودێری و کۆنترۆڵ، بەدیهێنانی شەفافیەت لە بەگەڕخستن و بەکارهێنانی سەرچاوە داراییەکاندا.

(PWC) کار لەسەر بەدیهێنانی پێنج لە نۆزدە ئامانجی پرۆژەکە دەکات. لە رۆژانی ٦-٧/٧/٢٠١٠ ۆرکشۆپێک ئەنجامدرا بۆ راگەیاندنی ئەو خزمەتگوزارییانەی (PWC) پێشکەشیان دەکات بەم شێوەیەی خوارەوە: هاوکاریی تەکنیکی، فۆرمی داواکاری پرۆژە، بونیاتنانی توانا، چاودێری و راپۆرتدانی مۆدرێن لەسەر بودجە، هەڵسەنگاندنی سیستەمەکانی کۆنترۆڵی ناوخۆیی بۆ پرۆژەکەی حکومەتی هەرێم.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.krgmopdcc.com

(KPMG)

(KPMG) رێکخراوێکی تری راوێژکارییە کە (UNDP) گرێبەستی لەگەڵ کردوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ پرۆژەی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی. (KPMG) کار لەسەر بەدیهێنانی سێ ئامانج دەکات لە نۆزدە ئامانجەکەی پرۆژەکە کە بریتین لە: ستراتیژی پەرەپێدانی هەرێمی هاوتا لەگەڵ ستراتیژی نیشتیمانی عێراق، ستراتیژی پەرەپێدانی کەرتەکان، ستراتیژی پەیوەندیکردن. رۆژی ٥/١٠/٢٠١٠ خزمەتگوزارییەکانی (KPMG) راگەیەندران بە وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.krgmopdcc.com

 

پرۆژەی تەتویر (USAID/Tatweer )

تەتویر پرۆژەیەکی ئەمریکی تەمویلکراوە لەلایەن پرۆگرامی پەرەپێدانانی توانا نیشتیمانییەکانەوە. ئەم پرۆژەیە هاوکاری پێشکەش دەکات بە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبواری بونیاتنانی توانادا. وەزارەتی پلاندانان لایەنی هەمەهانگیکاری سەرەکییە بۆ چالاکییەکانی پرۆژەی تەتویر. پرۆژەکە ئەمانە لەخۆدەگرێت:

١. پەرەپێدانی سیستەمەکانی سەرچاوە مرۆییەکان

أ‌.وەسفی وەزیفی

ب‌.سیستەمی هەڵسەنگاندنی ئەدای تاکەکەس

ت‌.سیستەمی پلاندانانی هێزی کار

پ‌.بەکارهێنانی سیستەمی بەڕێوەبەردنی سەرچاوە مرۆییەکان (HRMS)

٢. پەرەپێدانی سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی

أ‌.دروستکردنی بەڕێوەبەرێتی گرێبەستە گشتییەکان

ب‌.جێبەجێکردنی پۆڵێنکردنی بەڵێندەران

٣. پەرەپێدانی سیستەمی تەکنەلۆجیای زانیاری

أ‌.هاوکاریکردنی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دووبارە داڕشتنەوەی تۆڕەکانی ئای تی و بەکارهێنانی لە فەرمانگەکاندا

ب‌.سیستەمی بەڕێوەبردنی جەرد

ت‌.جێبەجێکردنی سیستەمی ئەرشیف

٤. پەرەپێدانی سیستەمی بەرێوەبردنی پرۆژە

أ‌.پەرەپێدانی توانانی پلاندانانی وەزارەتی پلاندانان

ب‌.پەرەپێدانی توانای لێکۆڵینەوەی چاکێتی لە وەزارەتی پلاندانان

ت‌.جێبەجێکردنی داتابەیستی هاوکاری حکومەت

٥. پرۆگرامی راهێنانی بەڕێوەبردنی گشتی لە وەزارەتەکان

ێ. هاوکاریکردنی وەزارەتی پلاندانان بۆ جێبەجێکردنی سۆفتوێەری سیستەمی بەڕێوەبردنی راهێنان

٦. پەرەپێدانی کارایی

ێ. پەرەپێدانی کارایی دەستەی ئاماری هەرێم

 

 

 

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.