میوانە بەڕێزەکان، وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیتان لێدەکات بۆ ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی پلاندانان. مەبەستمان لە دروستکردنی ئەم ماڵپەڕە بەخشینی زانیاری نوێ و بەردەوامە بە میوانەکانمان لەسەر بواری پەرەپێدان، لەڕێگای دابینکردنی راپۆرت، لێکۆڵینەوە و هەواڵەوە. هاوکات ئەم ماڵپەڕە هەوڵێکە بۆ ناساندنی رۆڵی گرنگی وەزارەت لە پرۆسەی هەمەلایەنی پەرەپێدان لە کوردستان و بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گۆڕینی ئابوری وڵات بۆ ئابورییەکی پشتئەستوور بە زانیاری و داتا. مەبەستێکی دیکەی ئەم ماڵپەڕە دابینکردن و ئاڵوگۆڕی زانیارییە لەسەر ئامانج و چالاکییەکانی وەزارەت بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی. هاوکات زانیاری دابین دەکەین لەسەر هاوکارە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رۆڵیان لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەی پەرەپێداندا. ئومێد دەکەین ئەم ماڵپەڕە بەکارهێنانی ئاسان بێت و چێژ و زانیاری بەخش بێت. تکایە لە سەرنج و پێشنیارەکانتان ئاگادارمان بکەنەوە بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری ماڵپەڕەکە.
وەزارەتی پلاندانان حکومەتی هەرێمی کوردستان
|