
له پێناو پێشخستنى كه‌رتى گشتى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ 2/3/2014، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی كرد له خاتوو ماریا ئه‌نتوانێت فلۆمیان، سه‌رۆكى ئه‌نستیتۆى حوكمڕانى كه‌نه‌دى، و شاندى یاوه‌رى و به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان UNDP. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێداویستییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم كرا بۆ په‌ره‌پێدانى ئه‌داى كه‌رتى گشتى له بواره جیاجیاكاندا و خزمه‌تگوزارییه‌كانى پێشكه‌ش به هاونیشتمانیان ده‌كرێن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌سه‌رپه‌رشتى وه‌زاره‌تى پلاندانان به‌رنامه‌یه‌ك رێكخراوه كه ئه‌نستیتۆى ناوبراو هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات. وه‌زیرى پلاندانان جه‌ختى كرده سه‌ر گرنگى به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌ركه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم به باشترین شێوه جێبه‌جێبكه‌ن.
شایانى باسه ئه‌نستیتۆى حوكمڕانى كه‌ندى ده‌زگایه‌كى كه‌نه‌دى سه‌ربه‌خۆیه و خاوه‌ن ئه‌زموونێكى زۆره له‌م بواره‌دا، هه‌روه‌ها رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌یه له په‌ره‌پێدان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى كه‌نه‌دا و چه‌ندین وو‌ڵاتى تر.