
له ڕێكه‌وتی 2012 /9/9، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك نوێنه‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكاى سه‌ر به كۆمارى پۆڵه‌ندا بانگهێشت كرابوو، به‌شدارى له بیست و پێنجه‌مین كۆنفڕاسى نێوده‌وڵه‌تى ساڵانه‌ى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا كرد، كه له شارى كرینیسا له ماوه‌ى نێوان 10/9/2015-8 به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له میانه‌ى كۆنفڕاسه‌كه‌دا كه تیایدا سه‌رۆكى ووڵاتانى پۆڵه‌ندا و كڕواتیا و مه‌كدۆنیا و ژماره‌یه‌كى زۆرى وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و باڵوێز و كونسوڵ و كه‌سانى خاوه‌ن بڕیار و خاوه‌نكاران و هتد له ووڵاتانى جۆراوجۆر به‌شداربوون، وه‌زیرى پلاندانان له‌لایه‌ن ڤۆیسیك كۆزاك، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى ناوبراو، پێشوازى لێكراو له دیدارێكدا باس له هه‌لومه‌رجى ئێستاى جیهان كرا به تایبه‌تى شه‌ڕى داعش كه هه‌رێمى كوردستان به‌وپه‌ڕى نه‌به‌ردیه‌وه رووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه و باس له قاره‌مانیه‌تى و خۆڕ‌اگرى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كرا كه به‌وپه‌ڕى دلێرى و ئازایه‌تى روبه‌ڕووى دڕه‌نده‌ترین گرووپى تێرۆریستى بۆته‌وه و ئه‌م ئه‌ركه‌ى له جیاتى هه‌موو جیهان گرتۆته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها باس له ره‌وشى په‌نابه‌ران و ئاواره ناوخۆیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا و وه‌زیرى پلاندانان ستایشی رۆڵى پۆڵه‌نداى كرد بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكارى مرۆیى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان. له كۆتایى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام كرده‌ووه. شایه‌نى باسه، هه‌رێمى كوردستان و هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا رێككه‌وتنێكى هاوكاری دوولایه‌نه له نێوانیاندا واژۆ كردووه به مه‌به‌ستى هاوكارى و ئاڵوگۆڕكردنى ئه‌زموون له بوارى جیاجیادا.
له‌لایه‌كى تره‌وه، هه‌ر له میانه‌ى ئه‌م كۆنفڕاسه، وه‌زیرى پلاندانان به‌شدارى كرد له پێشانگایه‌كى فۆتۆگرافى تایبه‌ت به نمایشكردنى خه‌باتى پێشمه‌رگه هه‌ر له ساڵى 1961 تاكو 2015 وهه‌روه‌ها چالاكیه‌كى تایبه‌ت به فۆلكلۆرى كوردى كه له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پۆڵه‌ندا سازكران.