
د.علی سندی وه‌زیری پلاندانان دانیشتنێكی تایبه‌تی له‌گه‌ل یه‌كێتی به‌لێنده‌رانی كوردستان سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان ئه‌نجامدا.ئامانجی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ باشتر راپه‌راندن و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان له هه‌رێمی كوردستان, وه‌زیری پلاندانان جه‌ختی له كۆلهتی به‌رز بۆ پرۆژه‌كان كرده‌وه‌و له هه‌مان كاتیش‌دا دوپاتی كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كارئاسانیێك ده‌كات بۆ به‌لێنده‌ران هه‌تا بتوانن كاره‌كانی پرۆژه‌كان به خێراتر‌و كۆلهتی به‌رز تر جێبه‌جێبكه‌ن. هه‌روه‌ها وه‌زیری پلاندانان تأكیدی كرده‌وه كه پێویسته هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ستانداردی جیهانی له خۆبگرێت, شایانی وتنه وه‌زاره‌تی پلاندانان له هه‌ولی گوێگرتنه له هه‌موو لایه‌نێكی وابه‌سته به پرۆژه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌لك وه‌رگرتن له ئه‌زمونیان و له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌ر تایبهتمهنێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان دابێت.