
ئه‌مڕۆ 10/7/2014، دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له د. ئاده‌م عبدالموللا، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) له عیراق و شاندى یاوه‌رى.
له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێشنیارى دامه‌زراندنى ده‌زگایه‌كى حكومى بۆ خۆئاماده‌كردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كاره‌سات له هه‌رێمى كوردستان كرا، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كانى UNDP له هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2014 و 2015 و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م جێبه‌جێكردنیان تاوتوێكرا. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیرى پلاندانان بۆچوونى وه‌زاره‌تى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه خسته‌ڕوو و دامه‌زراندنى ئه‌م جۆره ده‌زگایه به گرنگ وه‌سفكرد كه به شێوازێكى پڕۆفێشنال دابمه‌زرێت له به‌ر پێویستى هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى له هه‌لومه‌رجێكى وه‌ك ئه‌وه‌ى له ئێستادا ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت. هه‌روه‌ها ئاماده‌باشى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى دووپاتكرده‌وه بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌ر هاوكارییه‌ك كه ببێته مایه‌ى كارئاسانى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كان.