وه‌زیری پلاندانان ڕای ده‌گه‌یه‌نێـت پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له‌عێراق پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و سه‌رژمێریه‌كی دروست كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێشختن و به‌رده‌وام بونی پرۆژه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ده‌بێت.
ئه‌م ووتانه‌ی د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هات له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای عێراق بۆ سه‌رژمێرى و نوێنه‌ری سندوقی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هات كه ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی 19-1-2020 سه‌ردانى دیوانى وه‌زاره‌تى پلاندانانیان كرد كه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوریى و بریكار و به‌رێوه‌به‌رانی گشتی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ئاماده‌یی بوون" له‌و كۆبونه‌وه‌یه گفتوگۆله‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی بهرێوهچووی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له‌عێراق كرا.
وه‌زیری پلاندانان ڕای گه‌یاند هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه و پێشوازی له سه‌رژمێری ده‌كات به‌و مه‌رجه‌ی حكومه‌تی عێراق هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بێـت به‌تایبه‌ت له ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه دابریندراوه‌كان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه لهبهشێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى پلاندنان رۆڵی نهتهوهیهكگرتوهكانی به‌رزنرخاند به‌تایبه‌ت سندوقی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سه‌رژمێری كه ئاماده‌یه پالپشتى ئه‌و پرۆسهیهبكات" وتیشی ده‌بیت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه جیهانیه‌كان رۆڵی كارای خۆیان بگرێرن بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه.
پاشان تاوتوێی دابین كردنی بودجه و پێداویستی و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری كرا كه له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین كۆبونه‌وه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد ئه‌نجامدراوه" له‌و چوارچێوه‌یه‌ش وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به روئیایی حكومه‌تی هه‌ریم كرد بۆ ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌رژمێری كه لایی هه‌رێمی كوردستان گرنگه بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستنی عێراق و هه‌رێم بێـت نه‌ك مه‌رام و مه‌به‌ستی سیاسی له‌پشته‌وه بێت.