
رۆژى سێشه‌ممه 13-3-2012، دكتۆر علی سندی، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى كرد له به‌ڕێز زیاد به‌در، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى دارایى نێوده‌وڵه‌تى (IFC) سه‌ر به بانكى نێوده‌وڵه‌تى له عیراق،و شاندى یاوه‌رى.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، زیاد به‌در باسى له پڕۆژه‌ى پێدانى قه‌رز بۆ كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت له عیراق‌و هه‌رێمى كوردستان كرد كه ئه‌م ده‌زگایه ئه‌نجامى ده‌دات، هه‌روه‌ها هاوكارى كردنى كه‌رتى گشتى له ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش له نێوان كه‌رتى گشتى‌و تایبه‌ت له رێگاى ئه‌نجامدانى دیراسه‌تى كه‌ڵكى ئابوورى پڕۆژه‌كان‌و هێنانى وه‌به‌رهێنه‌رى بیانی بۆ هه‌رێمى كوردستان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زیرى پلاندانان ئاره‌زووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى دووپاتكرده‌وه له ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش له‌گه‌لأ هاوبه‌شانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌روه‌ك ئێستا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى له‌م جۆره له‌ژێر جێبه‌جێكردندایه كه به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ل چه‌ند ده‌زگاو ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌روه‌ها داواى له ده‌زگاى دارایى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه یارمه‌تى كه‌رتى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن رۆلى زیاتر ببینن له گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان.