له‌ڕێكه‌وتی 6/11/2014، دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له ئالان گێبخات، كونسوڵى گشتى كۆمارى فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر، وشاندى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ره‌تا باس له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره كرا كه ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌رده‌بێت به تایبه‌تى ره‌وشى مرۆیى ئاواره‌كانى ناوچه‌كانى تر‌ى عیراق كه روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه كه به نزیكه‌ى ملیۆن و نیوێك كه‌س مه‌زنده ده‌كرێت.
كونسوڵى فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ى كرد كه میدیاكانى فه‌ڕه‌نسا به ووردى چاودێرى ره‌وشى ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و رۆژانه باس له كوردستان و پێشمه‌رگه و كۆبانى ده‌كه‌ن، وستایشى رۆڵى گه‌وره‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌دا. هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونى ووڵاته‌كه‌ى له پاڵپشتى كردنى هه‌رێم و هه‌روه‌ها دڵنیایی له سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه له جه‌نگى دژى تیرۆر دووپاتى كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى تردا ره‌وشى ئابوورى تاوتوێكرا و تیشك خرایه سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌م بارودۆخه له‌سه‌ر ئابوورى هه‌رێم به‌تایبه‌تى به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى رووى تێكردووه. له‌م باره‌یه‌وه وه‌زیرى پلاندانان رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌م بارودۆخه، كۆمپانیاكانى جیهان تا ئێستاش به‌رده‌وام له هه‌وڵى وه‌به‌رهێنانن له هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى له پڕۆژه‌كانى ژێرخان.
له كۆتاییدا، د. على سندى سوپاسى حكومه‌ت و گه‌لى فه‌ڕه‌نساى كرد به‌رامبه‌ر به‌و رۆله پۆزهتیڤهى له‌م دۆخه‌دا ده‌یبینێ و به‌رامبه‌ر پشتگیرى به‌رده‌وامیان بۆ هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها هه‌ردوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیكردن سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌كانى په‌ره‌پێدان كرده‌وه.