پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
پرۆسه‌ى دیاریكردنى بوودجه
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى پڕۆژه‌ى پێشنیاركراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه كه پێویسته له به‌ڵگه‌نامه‌ى پێشنیارى بوجه هه‌بێت, به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان هه‌ڵده‌ستێت به پۆلێنكردنى پڕۆژه پێشكه‌شكراوه‌كان.
زانیاریه‌كان سه‌باره‌ت به پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه له وه‌ڵامى فۆڕمى بوودجه‌ى ساڵانه شیده‌كرێته‌وه و پۆلێن ده‌كرێت به‌گوێره‌ى ڕێسا. ئه‌م ڕێسایه به‌شێوه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى پۆلێنكردنێكى ڕوون و ئاشكرا دیاری ده‌كات واته: پۆلێنى (A) و (B) و (C) و (D) یان (R) له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌لماندنى فره تایبه‌تمه‌ند. تایبه‌تمه‌ندیه‌كان پێویسته ئه‌مانه بێت: زه‌وى (ئه‌گه‌ر پێویست بوو), لێكۆڵینه‌وه‌ى بایه‌خى پرۆژه "دراسات الجدوى" (ئه‌گه‌ر تێچووى پڕۆژه‌كه له 10 ملیار دینارى عێراقی زیاتر بوو), ده‌رخسته (BoQ), ده‌رهاویشته و ئامانجه‌كانى دیدگای گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى. پۆلێنى زیاتر له‌سه‌ر بنه‌ماى پێوه‌رى دیاریكراو دیاری دهكرێتبۆ نموونه:
پڕۆژه‌ى A: لێكۆڵینه‌وه‌ى بایه‌خى پرۆژه "دراسات الجدوى" هه‌یه, زه‌وى دابینكراوه, ده‌رخسته ئاماده‌یه, ده‌رهاویشته و ئامانجه‌كانى دیدگای گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى دیاریكراوه.
پڕۆژه‌ى B: لێكۆڵینه‌وه‌ى بایه‌خى پرۆژه "دراسات الجدوى" هه‌یه, زه‌وى و ده‌رخسته دیاریكراوه.
پڕۆژه‌ى C: زه‌وى ولێكۆڵینهوهى بایه‌خى پرۆژه "دراسات الجدوى" هه‌یه.
پڕۆژه‌ى D: هیچ له پێوه‌ره‌كانى نه‌بێت
پڕۆژه‌ى R: وا ده‌ست نیشانكراوه كه بریتی نیه له به‌شێك له بوجه وه‌به‌رهێنان.
ئه‌گه‌ر پڕۆژه زه‌وى و لێكۆڵینه‌وه‌ى بایه‌خى پرۆژه "دراسات الجدوى" پێویست نه‌بێت ته‌نها تایبه‌تمه‌ندى كه له‌به‌رچاوبگیرێت ئه‌وه‌یه كه پۆلێن بكرێت. پڕۆژه‌كان پێویسته ئه‌وله‌ویه‌تیان بۆ ده‌ست نیشان بكرێت له‌لایه‌ن هه‌ر وه‌زاره‌تێك. به‌م جۆره, به‌كارهێنانى ئاستی ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك وه پۆلێنكردنى پڕۆژه و ڕیزبه‌ندى پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كان له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بوجه‌ى وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام ده‌درێت.