
له ڕێكه‌وتی 17-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ته‌كنیكی تایبه‌ت به پڕۆسه‌ى گشتگیرى تۆماركردنى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه تیایدا نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا حكومی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌بوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر داتا كۆكراوهكانى پڕۆسه‌كه كرا كه له قۆناغى یه‌كه‌مى پڕۆسه‌كه‌دا ئه‌نجامدراوه و ده‌ره‌نجامه‌كانى تاوتوێكرا. شایانى باسه ئامانجى ئه‌م پڕۆسه‌یه كه وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى ده‌دات به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى تر، تۆماركردنى سه‌رجه‌م ئاواره ناوخۆییه‌كانى ناوچه‌كانى تر‌ى عیراقه له هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانیارى و داتاى ته‌واو له‌سه‌ر ئاواره‌كان به مه‌به‌ستى زیاتر رێكخستنى كاروباره‌كانیان.