ئه‌مڕۆ 2/5/2016، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له لۆرد جاك ماككۆنێل، جێگرى سه‌رۆكى یونسیف له به‌ریتانیا و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى لۆردى به‌ریتانى، و مه‌ولید وهرفا، به‌رپرسى یونسیف له هه‌ولێر، و شاندی یاوه‌ریان كرد. سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیرى پلاندانان به‌خێرهاتنى جێگرى سه‌رۆكى یونسیف كرد كه یه‌كه‌م جاره سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و تیشكى خسته سه‌ر خراپى بارودۆخى ئاواره و په‌نابه‌رانى سورى له هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها باسى له هه‌لومه‌رجى دارایى هه‌رێمى كوردستان كرد به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت و بڕینى به‌شه بودجه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌تى به‌غداوه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جاك ماككۆنێل ستایشى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى له‌گه‌لأ رێكخراوه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌گشتى و له‌گه‌لأ یونسیف به‌تایبه‌تى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قه‌یرانه مرۆییه، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو تواناكانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ هاوكارى كردنى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانى ژماره‌یه‌ك له كه‌مپه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان كردبوو. له كۆتایدا هه‌ردوو لایه‌ن گرنگى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى نێوانیان دووپاتكرده‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌نجامدانى كار و چالاكیهكان به باشترین شێواز.