هه‌واڵه‌کانی وه‌زاره‌ت

ڕۆژ ژمێر

ئاب 14, 2016
S M T W T F S
1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31

ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

نوێکردنەوەی سیستمی گرێبەستە گشتیەکان بۆ پەرەپێدانی ئابووری بەردەوام لە هەرێمی كوردستان

Web News 14 August, 2016 

لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتیی راستەوخۆی بەڕێز دكتۆر عەلی سندی وەزیری پلاندانان، وەزارەتی پلاندانان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمدوواییە دەستیكردووە بە نوێكردنەوەی سیستمی گرێبەستە گشتیەکانی خۆی لە رێگەی بەرنامەیەكی چاكسازی گشتگیر و فرەلایەنە كە لەلایەن بانكی نێودەولەتیەوە پشتگیری دەكرێت. بە رێكەوتن لەگەڵ دیدگای 2020ی حكومەتی هەرێمی كوردستان "حكومەتێكی كاریگەر، شەفاف، جێمتمانەو راستگۆ"، وەكو بەشێك لە پلانی 3 ساڵەی چاكسازی ئابووری بە ئامانجی "وەدیهێنانی گەشەسەندنی هاوبەش و پاراستنی لاوازان" كە لە ساڵی 2016 دەستی پێكراوە، حكومەت هەموو هەوڵێكی خۆی تەرخان دەكات بۆ بنیاتنانی سیستمێكی گرێبەستی گشتیی كاریگەرو بەرپرس لە رووی كۆمەڵایەتیەوە كە خزمەتگوزاری بە كوالێتی بەرز دەستەبەردەكات و پشتگیری پەرەپێدانی بەردەوامی  حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.

بە پێی لێكۆڵینەوە تازەكانی بانكی نێودەولەتی، گرێبەستە گشتیەکان رۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێ لە تەرشیدی خەرجیە گشتیەكان و پتەوكردنی لێپرسینەوە، بەهێزكردنی شەفافیەت و بەمجۆرەش بەشداربوون لە پەرەپێدانی بەردەوام. بەمشێوەیە پێویستە بۆ چارەسەری خاڵەكانی لاوازی و ئەو كەلەبەرانەی هەن لە كارپێكردن و جێبەجێكردنی سیستمی گرێبەستیە گشتیە تازەكە هەموو جۆرو قۆناغەكانی گرێبەست دەگرێتەوەو، كۆمەڵەیەكی تەواو لە تەكنیكە تازەكانی گرێبەست دەستەبەر دەكات. لەو مژارەدا، حكومەت جەختی كردۆتە سەر پێویستبوونی چاكسازی لە سیستمی گرێبەستە گشتیەکان لە رێگەی دانانی چوارچێوەیەكی یاسایی تازە لەسەر بنچینەی چەند بڕیارێكی روون و گشتگیر. تەوەری رێكاری تازەی گرێبەست پەیڕەوێكی هاوسەنگ و هەمیشە سەركەوتوو بەرجەستە دەكات لە دەستنیشانكردنی مەترسی و بەرپرسیارێتیەكان لەنێوان كەرتی گشتی و تایبەتیدا. چوارچێوە یاساییە تازەكە رێكخستنە دامەزراوەییەكانیش رێكدەخات كە پەیوەندیدارن بە جێبەجێكردنی گرێبەستەكان،  پەرەپێدانی سیاسەتەكان لە ئاستی ناوەندی و زامنكردنی سەرپەرشتیكردنێكی مەنهەجیانە، سەرەڕای ئەو بڕیارانەی دیكە كە دەبنە مایەی پتەوبوونی شەفافیەت و لێپرسینەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بایەخەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەم پرسەی دەدات، لێژنەیەكی وەزاری بە سەرۆكایەتی بەڕێز شێروان قادر وەكیلی وەزارەتی پلاندانان پێكهاتووە، بۆ هێنانە ریزی خاوەن بەرژەوەندیەكان و بەدواداچوونی وردی پرۆسەی تازەكردنەوەی گرێبەستە گشتیەکان. چەندین وێركشۆپی راوێژكاری و دانیشتنی گروپی تیشكۆ بەڕێوەچوون لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارە حكومیەكان و نوێنەرانی كەرتی تایبەت بۆ گفتوگۆكردنی رەشنووسی رێنمایی و رەشنووسی بەڵگەنامە ستانداردەکانی کەمکردنەوە (SBDs).

رێنماییە تازەكان بە شێوەیەكی فەرمی لەلایەن وەزیری پلاندانانەوە لە کانونی دووەمی 2016 دەرچوو ،  وە دوای 150 رۆژ لە بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان (وەقایعی کوردستان) لە شوباتی ٢٠١٦ خرایە بەركار. ئەوەش بە ئامانجگەیشتنی هەوڵێكی چڕی لیژنەی هاوبەشی نێوان وەزارەتەكان بوو لە ماوەی 2 ساڵدا. سەرەڕای زنجیرەیەك گفتوگۆ كە لەگەڵ لایەن و بەڕێوەبەرایەتی حكومی جیاجیا كە بوو بە هۆی فراوانكردنی پرۆسەكە،  ئەمەش هەمووی بە سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزیری پلاندانان و وەكیلی وەزارەت.
 

تا ئەمڕۆ، دەسكەوتەكان لە بواری تازەكردنەوەی سیستەمی گرێبەست لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەشێ بەمجۆرە پوخت بكرێتەوە:

  • حكومەتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی فەرمی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە گشتیەکان (رێنمایی #2ی ساڵی 2016)ی تەبەنیكردووە، بە دەستنیشانكردن چوارچێوەی یاسایی، دامەزراوەیی و رێكاری. رێنماییەكە لە تەموزی 2016 كەوتە بەركار.
  • دانان و دەرچوواندنی (7) دۆكیومێنت و تێمپلێتی ستاندەری کەمکردنەوە.
  • بەرنامە گشتگیرەكانی بنیاتنانی توانا لەسەر رێنماییە تازەكە پێشكەشكراون.
  • (15) وێركشۆپی راهێنان لەسەر رێنماییە تازەكە بۆ نوێنەرانی كەرتی گشتی رێكخراون؛ لەوانەش ئەو خولانەی بە ئامانجی راهێنانی راهێنەران بوون.
  • (10) وێركشۆپی راهێنان لەسەر گرێبەست بۆ كەرتی تایبەت رێكخراوە بە هاوكاری یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان.
  • بابەتی گرێبەستە گشتیەکان بە شێوەیەكی فەرمی خراوەتە نێو بەرنامەی خوێندنی ئەكادیمی، هەروەك 6 بڕوانامەی دیپلۆم لەبارەی گرێبەستە گشتیەکان بەخشراوە بە مامۆستایانی زانكۆكانی سەلاحەددین و سلێمانی.
  • دانان و بڵاوكردنەوە رێبەری "كاركردن لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان" بۆ كەرتی تایبەت بە مەبەستی بەرزكردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە رێنماییە تازەكان.
  • بەرهەمهێنانی پاشكۆیەك بۆ رێنمایی گرێبەست وەكو بەشێك لە "دەستپێشخەری گرێبەست بە هاوبەشی هەردوو كەرتی گشتی-تایبەت (PPP).
  • دەرچوواندنی (7) یاداشتی روونكردنەوە لەبارەی رێنماییە تازەکەی گرێبەستە گشتیەکان.
  • پەرەپێدانی ستراتیژی تازەی بە ئەلیكترۆنیکردنی گرێبەستە گشتیەکان و نەخشە رێگایەك بۆ جێبەجێكردن.

هێشتا حكومەتی هەرێمی كوردستان مكوڕە لەسەر كاراكردنی نەخشەرێگای چاكسازی بۆ خزمەتكردنی گەلەكەی بە شێوەیەكی باشترو، رێز لە پشتگیری هاوبەشانی نێودەوڵەتی پەرەپێدان دەگرێ، بە تایبەتی بانكی جیهانی، كە پەیوەندی پتەوی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بەرز دەنرخێنێ. 

 

مانشێته‌کان

كۆنفرانسى پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانى کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمى كوردستان - عێراق بەڕێوەچوو
Web News 03 May, 2018 

کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەول ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و ئاژانسى كۆرى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (كۆیكا) یاداشتى ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌ى به‌مۆدێرنكردنى سیسته‌مى گرێبه‌ستى گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان
Web News 29 April, 2018 

ڕۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨، د. عه‌لى سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستا ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆچ ره‌وشى ئاواره‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 28 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 28/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
وەزیری پلاندانان سەردانی وڵاتی کۆریای باشور دەکات و چەند کۆبوونەوەیەك ساز دەکات
Web News 19 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 19/10/2015، د.علی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وڵات ...

more
وه‌زیرى پلاندانان و یونسیف پلانى چوار ساڵه‌ى یونسیف تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 08 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 8/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
وەزیری پلاندانان بەشداری لە کۆڕبەندی چوارچێوەی ستراتیژی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەکات
Web News 22 September, 2015 

لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێزدار نێچیرڤان بارزانی رۆژی ٢١/ ٩/ ٢٠١٥ کۆڕبەن ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ته‌كنیكی تۆماركردنى ئاواره‌كان ده‌كات
Web News 17 September, 2015 

له‌ ڕێكه‌وتی 17-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و باڵوێزى نوێى ئوسترالیا له‌ عیراق ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 16 September, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 16-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و یه‌كێتى ئه‌وروپا دوایین ره‌وشى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 15 September, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 15-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
له‌ بیست و پێنجه‌مین كۆنفڕاسى نێوده‌وڵه‌تى ساڵانه‌ى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا له‌ پۆڵه‌ندا: وه‌زیرى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا باس له‌ قاره‌مانیه‌تى و نه‌به‌ردى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كه‌
Web News 13 September, 2015 

له‌ ڕێكه‌وتی 2012 /9/9، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
1  |  2
ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.