
بانگه واز بۆ گشت پاڵیوراوانی زانکۆی ساوسامپتون که پله‌ی زمانی ئینگلیزیان له 4.5 که‌متره با له سه‌نته‌ری کامبردج بۆ زمانی ئینگلیزی له هه‌ر یه‌کێک له پارێزگاکانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک، ڕۆژی پێنج شه‌مه، ڕێکه‌وتی 9/8/2012 کاتژمێر 10 ی به‌یانی ئاماده بن به مه‌به‌ستی تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بۆ خه‌مڵاندنی ئاستی زمانی ئنگلیزیان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌نته‌ره‌که‌وه. هه‌ر وه‌ها، گشت ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی که ئاستی زمانی ئینگلیزیان له 4.5 و به‌ره‌وژووره و نامه‌ی قبووڵیان له زانکۆی ناوبراوه‌وه به‌ده‌ست هێناوه بۆ خوێندنی زمانی ئینگلیزی و قبووڵی 2013 یان هه‌یه بۆ خوێندنی ماجستێرهکهیان، با په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی توانا مرۆییه‌کان بکه‌ن له وه‌زاره‌تی پلان دانان به مه‌به‌ستی ته‌واو کردنی مامه‌ڵه‌ی خوێندنه‌که‌یان.