له میانه‌ى چاودێریكردن و به‌دواداچوونى به‌رنامه‌ى خۆراكى قوتابخانه كه له لایه‌ن رێكخراوى WFP سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌مڕۆ 13/5/2013، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى كرد له شاندێكى WFP به سه‌رۆكایه‌تى ئێدوارد كالۆن، به‌رپرسى رێكخراوى ناوبراو له عیراق، و یاوه‌رى تابان لۆكۆنگا، به‌رپرسى نووسینگه‌ى WFP له هه‌ولێر.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌دا باس له دواین ره‌وشی به‌رنامه‌ى خۆراكى قوتابخانه‌كان كرا كه وه‌ك قۆناغی تاقیكردنه‌وه له ساڵى 2009 ده‌ستى پێكرد و له مانگى ئابى 2010 به فه‌رمى له هه‌موو عیراق په‌یڕه‌وكرا. بۆ ساڵى خوێندنى 2012-2013، به‌رنامه‌كه به‌رده‌وام بوو و نزیكه‌ى 808 قوتابخانه له قه‌زاكانى چۆمان، مه‌خمور، پشده‌ر، كفرى، چه‌مچه‌مالأ، سید صادق، شاره‌زوور و ئامێدى له‌خۆگرت كه نزیكه‌ى 137,130 قوتابی وخوێندكار لێى سوودمه‌ندبوون، هه‌روه‌ها كاره‌كه پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆوه بینیوه. له كۆتاییدا، هه‌ر دوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوكارى باشتر و به‌رده‌وام كرده‌وه.