
له میانه‌ى به‌شداریكردنى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه پێكهاتووه له د. على سندی، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، و كامران احمد، وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێم، له كۆنفڕاسى (ئه‌وروپا و جیهانى عه‌ره‌بى: پته‌وكردنى په‌یوه‌ندی سیاسی و بازرگانى و وه‌به‌رهێنان) كه له (ئه‌سینا)ى پایه‌ته‌ختى یۆنان له‌لایه‌ن حكومه‌تى یۆنان و گۆڤارى (ئیكۆنۆمیست) سازده‌كرێت، ئه‌مڕۆ 6/5/2014، د. على سندى ووتارێكى پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و چه‌ند لایه‌نێكى گرنگى سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه خسته‌ڕوو.
سه‌ره‌تا د. على سندى تیشكى خسته سه‌ر ره‌وشى سیاسى هه‌رێمى كوردستان‌و ئاماژه‌ى كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو ئه‌نجامدرا له كه‌شێكى پڕ له هێمنى و دیموكراسى و شه‌فافیه‌ت، و به‌وپه‌ڕى ئازادى هاونیشتمانیانى هه‌رێمى كوردستان روویانكرده ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان به مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌كانیان بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان. ئه‌مه‌ش راستى سه‌قامگیرى سیاسى وبه‌رقه‌رارى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ده‌سه‌لمێنێت.
پاشان د. على سندى باسى له ئابوورى گه‌شه‌سه‌ندووى هه‌رێمى كوردستان كرد كه له ئێستادا وه‌ك نموونه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو له ناوچه‌كه سه‌یرده‌كرێت و بۆته چه‌قى چالاكى وه‌به‌رهێنان و بازرگانى له بوارى جۆراوجۆردا كه ژماره‌یه‌كى زۆرى ووڵاتان و گه‌وره كۆمپانیاكانى جیهان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كار و وه‌به‌رهێنان روویان تێكردووه. هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕاى بوونى بارگرژى و ئاڵوزى له‌چوارده‌وره‌یدا، هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتووبوه له پاراستنى ئاسایشى خۆى تا ببێته یه‌كێك له ئارامترین شوێنى ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها سڵى نه‌كردووه له هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه له هه‌موو بوارێكدا، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند نیشانده‌رێكى جیهانى خسته‌ڕوو كه گه‌واهیده‌رى ئه‌م پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ن. له درێژه‌ى ووتاره‌كه‌یدا، وه‌زیرى پلاندانان باسى له سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد له بونیاتنانى پردى په‌یوه‌ندی له‌گه‌لأ هه‌ر لایه‌نێك بۆ مه‌به‌ستى زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشخستنى هه‌رێمى كوردستان كه له ئێستادا باشتركردنى ژێرخانى هه‌رێم له ئه‌وله‌ویاتى حكومه‌تى هه‌رێمه و بۆ به‌دیهێنانى ئه‌م ئامانجه چه‌ندین ستراتیجیه‌ت و پلانى داڕشتووه كه به‌شێكى زۆرى خراوه‌ته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه له‌وانه (دیدگاى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2020) كه نه‌خشه رێگایه‌كى تێروته‌سه‌له بۆ بونیاتنانى ژێرخانێكى به‌هێز بۆ هه‌رێمى كوردستان.
شایانى باسه ئه‌م كۆنفڕاسه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و تیایدا ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیر و خاوه‌نكار و بڕیارده‌ر وكه‌سایه‌تى دیار له ئاستى باڵادا له زۆربه‌ى ووڵاتانى ئه‌وروپى و عه‌ره‌بى به‌شدارن.