
ئه‌مڕۆ 12-4-2012، دكتۆر على سندی، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى كرد له شاندێكى ئاژانسى ئه‌مریكى بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى (USAID) به سه‌رۆكایه‌تى وۆڵته‌ر دۆچ، به‌رپرسى ئاژانسه‌كه له هه‌رێمى كوردستان، و شاندى یاوه‌رى.
له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له پڕۆژه‌ى چاودێرى ته‌ندروستى سه‌ره‌تایى كرا كه ئاژانسى ناوبراو به نیازه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامی بدات له رێگاى ته‌مویلى هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و USAID. ئه‌م پڕۆژه‌ش بریتییه له پێشكه‌شكردنى هاوكارى ته‌كنیكى‌و راهێنانو په‌ره‌پێدانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستى باشتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیانى هه‌رێم بكه‌ن به تایبه‌تى له بوارى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى مردنى دایك و مندالأ.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زیرى پلاندانان گرنگى ئه‌م جۆره پڕۆژانه‌ى خسته‌ڕوو بۆ دابین كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى به‌شێوازى سه‌رده‌میانه كه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه، هاوكات به ناوى حكومهتو هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان سوپاس‌و ستایشى حكومهتو گه‌لى ئه‌مریكاى كرد بۆ هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بوارێكه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ى دروستبوونى پردێكى په‌یوه‌ندى ستراتیژى پته‌و له نێوان هه‌ردوو لایه‌ن كه رۆژ له دواى رۆژ له گه‌شه‌سه‌ندن دایه.