له هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پلانى پڕۆژه‌كانى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان بۆ جۆراوجۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى تمویلكردنى پڕۆژه حكومیه‌كان و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان رۆژى چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتى 11/05/2016 به‌ڕێز (زاگرۆس فتاح محمد) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلانى پڕۆژه‌كانى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان له چاوپێكه‌تنى ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ وه‌فدێكى باڵا له سه‌فاره‌تى به‌ریتانى له به‌غدا كه پێكهاتبوو له هه‌ڵسوراوى كاره‌كان و به‌رپرسى یه‌كه‌مى چالاكیه ئابووریه‌كانى به‌ریتانى له عێراق, هه‌روها هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رى چالاكیه‌كانى ئابوورى شانشینى یه‌كگرتوو له عێراق و به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى محفه‌زه‌ى وه‌به‌رهێنان له سه‌فاره‌تى به‌ریتانى له به‌غدا.
له‌م كۆبونه‌وه‌دا جه‌خت كرا له‌سه‌ر چۆنیه‌تى هێنانى وه‌به‌رهێنه‌رانى به‌ریتانى بۆ كاركردن له عێراق وهه‌روها دروستكردنى ژینگه‌ێكى گونجاو بۆ زیاتر هێنانى وه‌به‌رهێنانى بیانى بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ تمویلكردنى پڕۆژه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رێگاى قه‌رزى ئاسان كه بانكه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پێشكه‌شى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كانى ژێرخانى ئابوورى كه ئه‌ویش یه‌كێكه له ئامرازه تازه‌كانه بۆ جۆراوجۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى تمویلكردنى داهات بۆ جێبه‌جێ كردنى پڕۆژه‌كان.
