
ڕۆژی یەکشەممە 1-9-2019 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د. دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی كرد له جۆن ویلكس باڵوێزی به‌ریتانیا له‌عێراق و شاندێكی یاوه‌ری .
له‌دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئابوری و بازرگانی و سه‌ربازی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق ڕای گه‌یاند رۆڵی هه‌رێمی كوردسان بۆ وڵاته‌كه‌ی گرنگه له‌ناوچه‌كه و عێراق.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه گفتۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدادكرا، باڵوێزی به‌ریتانیا له‌عێراق ڕای گه‌یاند به‌ریتانیا پاڵپشتی و پێشوازی له‌هه‌موو ده‌ستپێشخه‌ری و رێكه‌وتنێك ده‌كات به‌ئامانجی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و گه‌یشتنه‌یه‌كی نێوان هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌ك به‌ریتانیا هه‌موو هه‌ولێكی خۆی ده‌خاته‌كار.
دواتر تاوتوێی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له‌عێراق كرا" وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به به‌رێوه‌چوونی ئه‌و پرۆسه‌یه كرد كه پێویسته ره‌وشی ناوچه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه به‌تایبه‌ت ناوچه دانڕێندراوه‌كان و ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه ساڵانێكه هه‌وڵی بۆدراوه و ماده‌ی 140 یش جێبه‌جێ بكرێت كه دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
له‌به‌رامبه‌ردا باڵوێزی به‌ریتانیا له‌عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكومه‌تی به‌ریتانیا هه‌موو تواناكانی به‌كارده‌هێنێت به‌مه‌به‌سه‌تی جێبه‌جێ كردنی سه‌رژمێریه‌كی دروست به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رێم و به‌غداد هاورابن له‌سه‌ری .
پاشان جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوكاریه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێم كراوه له‌ڕێگه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌كانی هه‌ردوولا كه له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیای ئه‌و ووڵاته له‌هه‌رێم كاری وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامده‌ده‌ن، باڵوێزی به‌ریتانیا ڕاشی گه‌یاند وڵاته‌كه‌ی بڕی 1 ملیار پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی ئاماده‌كرده‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌و پێناوه‌ش هه‌وڵه‌كانی زیاتر ده‌بن بۆ هێنانی كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه و هاوكاری كردنی هه‌رێم له‌بواره‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شت و گوزار و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و بنیاتنان و بوژاندنه‌وه‌ی بانكه‌كان له‌هه‌رێم.
له‌كۆتایش وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به كار و به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد به‌تایبه‌ت له چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان.
له‌به‌رامبه‌ردا باڵوێزی به‌ریتانیا رۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له‌ناوچه‌كه به‌گرنگ وه‌سفكرد و ئاماده‌ی هه‌موو هاكاریه‌كی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ سه‌رخستنی كارنامه‌ی حكومه‌ت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد.