
ئه‌مڕۆ 25-4-2013 له‌ژێر چاودێرى د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سیمینارێك له‌سه‌ر (به‌رپرسیارێتى كۆمه‌ڵایه‌تىISO 26000 ) له هوتێلى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تى له‌لایه‌ن وه‌زارتى پلاندانان/ده‌سته‌ى پێوانه‌سازى و كۆنتڕۆلى جۆرى و رێكخراوى به‌یه‌كه‌وه بۆ پاراستنى مرۆڤ و ژینگه سازكرا.
له سیمیناره‌كه‌دا كه تیایدا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حكومى و نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كان، یه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانى كوردستان، ژوورى بازرگانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى به‌شداربوون، مارتن نوریتر، شاره‌زاى نه‌مساوى له بوارى به‌رپرسیارێتى كۆمه‌ڵایه‌تى باسى له‌م بابه‌ته گرنگه كرد كه په‌یوه‌سته به هه‌موو تاك و چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا. به‌رپرسیارێتى كۆمه‌ڵایه‌تى ISO 26000 بریتییه له چه‌ند پێوه‌رێكى نێوده‌وڵه‌تى كه 99 ووڵات به‌شدارى كردووه له داڕشتنى بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌رجه‌م داموده‌زگا و رێكخراو و كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانى كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت له به‌رچاو بگیرێت كه ئامانجى به‌دیهێنانى ئابوورى، پاراستنى تاك و كۆمه‌ڵگا و پاراستنى ژینگه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام، واتا به گشتى گه‌شه‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگا له هه‌موو بوارێكه‌وه. هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتى كۆمه‌ڵایه‌تى رێبه‌رێكه بۆ رێنماییكردنى ره‌وشت، هه‌ڵسوكه‌وت، ئه‌داى تاك و دامه‌زراوه‌كان كه به‌رپرسانه بێت به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگا.