
د.دارا ڕه‌شید: هاوكاری و پاڵپشتیه‌كانی ووڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێم گرنگه، ڕۆژی سێ شه‌مه 9-11-2019 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان پێشوازی كرد له سڤێن كڕاوسپێ كونسوڵی گشتی ئه‌لمانیا به‌وه‌كاله‌ت له‌هه‌رێم ورۆلاند لاوكنه‌ره به‌رێوه‌به‌ریGIZ ی ئه‌ڵمانیا له عێراق. له‌دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه‌كانی داهاتووی GIZ له‌هه‌رێمی كوردستان كرا تایبه‌ت له‌په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابواری هه‌رێم و هه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێ كردنی خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ده‌رفه‌تی هه‌لی كار و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه.
له‌به‌شێَكی تری دیداره‌كه وه‌زیری پلاندانان داوای له‌حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و GIZ و كۆمپانیاكانی ئه‌و ووڵاته‌كرد به‌رده‌وامی به‌پرۆژه‌كانیان بده‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و پرۆژه گرنگانه‌ی كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به‌دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه" دواتر وه‌زیری پلاندانان باسی له پلان و روئیای حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پلاندانان كرد بۆ چوار ساڵی داهاتوو كه له‌رێگه‌ی دارشتنی پلانی ستراتیژی كار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌دامه‌زاروه‌كان و هاندانی كه‌رتی تاییه‌ت بۆ هاوبه‌شی كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان.
پاشان وه‌زیری پلاندانان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی رابردووی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا و GIZ ی ئه‌ڵمانیان كرد كه له سێكته‌ره جیاجیاكان پرۆژه‌ی گرنگیان به‌هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامداوه.