ئەمڕۆ ٤/١٠/٢٠١١
بەڕێز دکتۆر عەلی سندی وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە
خاتوو (فیۆنا مەکلاین) سەرۆکی نوێی شاندی رێکخراوی هابیتاتی سەربە نەتەوە
یەکگرتووەکان.
سەرەتا خاتوو
فیۆنا باسی لە پلانی هابیتات کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٤ لەبوارەکانی پلاندانانی شارستانی، بەڕێوەبردنی
زەویوزار و کەرتی نیشتەجێبوون.
وەزیری
پلاندانان پیرۆزبای لە خاتوو فیۆنا کرد بۆ دەستبەکاربوونی و ئامادەباشی وەزارەتی
بۆ دووپاتکردەوە بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی پێویست. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە
حکومەتی هەرێمی کوردستان کەرتی نیشتەجێبوون و پلاندانانی شارستانی بەهەند
وەردەگرێت و لەم بوارەدا وەزارەتی پلاندانان هاوکاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان
دەکات. وەزیری پلاندانان هاوکاری و هەماهەنگی رێکخراوی وەک هابیتات کە تایبەتمەندن
لەم بوارەدا بەرزنرخاند.
لەکۆتایدا باس
لە ستراتیژی نیشتەجێبوون بۆ هەرێمی کوردستان کرا، کە ئێستا بەهاوکاری هابیتات لە
قۆناغی داڕشتندایە.