په‌ره‌پێدانی مرۆیی
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
ئاژانسی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی كۆریا KOICA
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته‌ی كه وه‌زاره‌تمان له‌گه‌ڵ ئاژانسی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی كۆری له ساڵی 2013 واژژوكراوه بۆ پرۆژه‌ى په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی‌و دروستكردنی بینایه‌ی راهێنان بۆ KIPA ده‌ستكرا به دروستكردنی سیستمێكی كارای سه‌رچاوه‌ى مرۆیی كه فه‌رمانبه‌ران له ئاسته‌كانی باڵاوه تاوه‌كو ئاستی فه‌رمانبه‌ره تازه دامه‌زراوه‌كان له گشت داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێیدا سوودمه‌ند بن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ تیمی پرۆژه‌ى كۆری به‌رده‌وام بووه له‌كاركردن‌و هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی ئه‌م چاڵاكییانه‌ى خواره‌وه:
1- خستنه‌رووی ئه‌نجامی راپرسییهكانو گفتوگۆكردنیان كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 دهستپێكرابوون.
2- ئاماده‌كردنی ماسته‌ر پلانێكی سێ ساڵی(2015-2017) بۆ په‌ره‌پێدانی مرۆیی/KIPAو پێِداچوونهوهى.
به‌دواداچوونی دیزاینی سه‌نته‌ری راهێنانو تاوتوێكردنی گۆڕانكارییهكانو ناردنه‌وه‌ی بۆ شاره‌زایانی بواری دیزاین له كۆریا بۆ پێداچوونه‌وه له رێگه‌ی ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی كۆری (KOICA)، دوای وه‌رگرتنی پێشنیاره‌كان دیزاینه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك چاككراوه كه له‌گه‌ڵ ماسته‌ر پلانه‌كه بگونجێت.