
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢/٩/٢٠١٩ له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د. دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان له‌گه‌ڵ كورده عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی توندوتیژی دژ به‌ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان كۆبووه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پلاندانان و دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌تی هه‌رێم كرا.
وه‌زیری پلاندانان رۆڵ و ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به‌ژنانی به‌رزنرخاند له داكۆكی كردن له‌مافه‌كانی ژنان و هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان به‌تایبه‌ت له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و فراوانكردنی گیانی ته‌بایی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كۆمه‌ڵگا.
دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی توندوتیژی دژ به‌ژنان كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان خسته‌ڕوو. له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری پلاندانان داوای كرد هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت هاوكار و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بن و پاڵپشتی له پرۆژه و به‌رنامه‌كانی یه‌كتر بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن زیاتر له‌جاران خزمه‌تگوزاریه‌كانیان بگه‌یه‌نن به دانیشتوانی هه‌رێم.
هه‌ر ئه‌مرۆ له‌دیوانی وه‌زاره‌ت سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان خه‌ڵاتی رێزلێنانیان به‌خشیه د. دارار ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی نه‌خۆش و هاووڵاتیانی كردووه له‌ماوه‌ی كاركردنی له كه‌رتی ته‌ندروستی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی.
پاشان وه‌زیری پلاندانان پێشوازی كرد له ژماره‌یه‌ك له لێپرسروانی حزبی و حكومی كرد له دانیشتنه‌كان باس له كار و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ت كرا له‌وپێناوه‌ش پاڵپشتی و هاكاریه‌كانی هه‌مووان به‌گرنگ له‌قه‌ڵه‌م درا بۆ سه‌رخستنی كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان..