ئه‌مڕۆ 18-10- 2010 به ڕێز دكتۆرعه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دیوانى وه‌زاره‌تدا چاوى كه‌وت به شاندێكى ڕێكخراوى GTZ ى ئه‌ڵمانى، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ى GTZ ئه‌ڵمانى كرا له‌بوارى مه‌شق و ڕاهێنانى پیشه‌یى و ته‌كنیكى كه ڕێكخراوه به‌نیازه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان خزمه‌تگوزارییه‌كانى خۆى پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى پلاندانان له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ڕۆڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له گرنگیدان به بنكه‌كانى مه‌شقى پیشه‌یى و خوێندنى ته‌كنیكى خسته ڕوو و ووتى چه‌ندین كار له بوارى پیشه‌ییدا ئه‌نجامدراون له كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى جۆراوجۆر‌و و درێژه‌شیان هه‌یه له بنیاتنانى بنكه‌ى تر و سوپاسى خۆى بۆ شانده‌كه خسته ڕوو و هه‌روه‌ها له لایه‌ن سه‌رۆكى شاندى GTZ ڕۆڵى وه‌زاره‌تى پلاندانانیان كرد له هاوكارى كردنى ڕێكخراوه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كانیان و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به به‌كارهێنانى ئارامى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كانیان له جیاتى هه‌ریه‌ك له ووڵاتانى میسر‌و ئورده‌ن.
شیاوى ئاماژه بۆكردنه GTZ ڕێكخراوێكى سه‌ر به حكومه‌تى ئه‌ڵمانیایه‌و له ساڵانى ڕابردوودا چه‌ندین خولى ڕاهێنانى پێشكه‌ش به حكومه‌تى عێاق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بواترى راهێنانى پیشه‌یى كردووه.