
ئەمرۆ سێ شەمە 23-7-2019 لەدیوانی وەزارەت دكتۆر دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم پێشوازی كرد لە هاكان كەرەجای كونسوڵی گشتی توركیا لەهەرێمی كوردستان و وەفدێكی هاورێی.
لەدیداریكدا وەفدی میوان وێرای پیرۆزباییان بەبۆنەی دەست بەكار بونی وەك وەزیری پلاندانان هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لەئەركەكەی و پشتیوانی و پاڵپشتی خۆیان بۆی دەربڕی بەمەبەستی هەماهەنگی و كاركردنی پێكەوەیی.
پاشان گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگیەكانی نێوان هەردوولاكرا لەو چوارچێوەیەش وەزیری پلاندنان داوای لێكردن هانی زیاتری كۆمپانیاكانی وڵاتەكەیان بدەن بۆئەوەی لەبوارەجیاجیاكان پرۆژەی جۆراوجۆر ئەنجامبدەن"
دكتۆر دارا ڕەشید گوتیشی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان گرنگە و كۆمپانیاكانی ئەو ووڵاتەش رۆڵی گرنگیان بینیوە لەئاوەدانكردنەوەی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە هەماهەنگی و بەردەوامی هەردوولا گرنگە بۆ بووژانەوەی زیاتری ناوچەكە. لای خۆیەوە كونسوڵی توركیا دووپاتی كردەوە كە لە هەوڵی بەردەوام دەبن بۆ دروستكردنی هەماهەنگی زیاتر بە ئامانجی كاركردنی هاوبەش و سوود وەرگرتن لە تواناكان.