ئەمڕۆ ٢٠/٩/٢٠١١
بەڕێز دکتۆر عەلی سندی وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە
بەڕێز (سیمۆن دی سانتی) کونسوڵی گشتی ئتیاڵیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی
بازرگانی ئیتاڵی بەسەرۆکایەتی (ئەنتۆنیۆ پاولێتی) جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی
بازرگانی ئیتاڵیا. سەرەتا شاندەکە باسیان لە بەشداریکردنیان کرد لە پێشانگای
هەولێری نێودەوڵەتی، کە نوێنەری چەندین وڵاتی تر تێیدا بەشدارە. پاشان باسیان لە
بەرەوپێشچوونی بەرچاوی هەرێمی کوردستان کرد کە دەرفەتێکی باشە بۆ بەشداریکردنی
کۆمپانیا ئیتاڵییەکان لە پەرەپێدانی هەرێمی کوردستاندا.
وەزیری
پلاندانان جەختیکردەوە لە گرنگی بەشداریکردنی کۆمپانیا ئیتاڵی و ئەوروپییەکان لە
پرۆسەی پەرەپێدانی هەرێمدا، چونکە خاوەنی ئەزموونی بەرچاون لە بوارە جیاوازەکاندا.
هاوکات ئامادەباشی وەزارەتی دووپاتکردەوە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و ئاسانکاری
پێویست.