له ڕێكه‌وتی5/5/2015، دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له ئه‌مین عه‌واد، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقیا، و ئیمانوێل جنتیاك، به‌رپرسى كۆمسیۆنى ناوبراو له هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ریان كرد.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوایین بارودۆخ و گوزه‌رانى ئاواره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا كه له ئێستادا له نزیكه‌ى 30 كه‌مپ نیشته‌جێكراون وجه‌خت له‌سه‌ر دابینكردنى پێداویستی مرۆیی زیاتر كرا بۆ ئاواره‌كان به مه‌به‌ستى باشتركردنى بارى گوزه‌رانى كه‌مپه‌كان. هه‌روه‌ها باس له چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌به‌ردنى كه‌مپه‌كان كرا له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به پڕۆسه‌ى تۆماركردنى گشتگیرى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان كه ئاماده‌كارى ته‌واوى بۆ كراوه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هاوكارى ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت.