ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

مه‌کۆی گفتوگۆکان

راپرسی راسته‌خۆ

ئامانج و کاره‌کان

وه‌زاره‌تی پلاندانان وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌گریته‌ ئه‌ستۆ:

یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پلانه‌كانی په‌ره‌پێدانی هه‌رێم و پێشخستنی له‌ رووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی ورۆشنبیرییه‌وه‌، له‌ ژێر رۆشنایی پێداویستییه‌ هه‌نووكه‌یییه‌ چاوه‌روانكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگا.

دووه‌م: به ‌به‌شداربوونی وه‌زاره‌ته‌كان و كه‌رته‌ حكومی یه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت ، تێكڕای ئاماژه‌كانـی پلانـه‌ درێژ و مامـناوه‌ند و كورتخـایه‌نه‌كـان ئـامـاده‌ده‌كـات بـه‌و ئـامـانـج و سیاسه‌تانه‌شه‌وه‌ كه‌له‌ خۆی ده‌گرێت.

سێیه‌م: ئاماده‌كردنی پلان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ جۆراوجۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیيه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كاندا.
 
چواره‌م: پلان دانان بۆ وه‌به‌رهێنانی حكومی داده‌نێ و پاره‌ی ته‌رخانكراوی وه‌به‌رهێنه‌كی (الاستثماریة‌)  له‌ بوودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌تدا پێشنیازیش ده‌كا و به‌ پێی پارێزگا و ناوچه‌ شارنشین و دێهاتنشینه‌كان دابه‌شبكرێ و، ره‌چاوكردنی گرنگتربوون (الاولویه‌) له‌ دیاریكردنی پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر بوودجه‌ی وه‌به‌رهێنه‌كی (الاستثماریة‌) دارایی ده‌كرێن (تمويل) به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا كه‌ په‌یوه‌ندیدارن، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونيان بۆ بكرێ به‌مه‌به‌ستی دڵنيابوون له‌وه‌ی به‌شێوه‌يه‌كی باش و رێكوپێك جێبه‌جێده‌كرێن.
 
پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی گشتگیر و درێژخایه‌ن و كورتخایه‌ن و ساڵانه‌ بۆ سازكردنی هێزی كاری مرۆیی پێویست به‌ هاوكاریی زانكۆ و ده‌زگاكانی فێركردن.

شه‌شه‌م: هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومییه‌كان له‌ ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست بۆ  به‌ره‌وپێش بردنیان و تازه‌كردنه‌وه ‌و باشتركردنی رێكخستنی ئیداری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانستی راپه‌ڕاندنی كار تیایاندا و،گه‌شه‌پێدانی توانستی سه‌ركرده‌ ئیداری و هونه‌رییه‌كان و مه‌شق پێدانی ئاسته‌ جۆربه‌جۆره‌كان.

حه‌وته‌م: كاركردن بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگيی له‌ نێوان سه‌رچاوه‌كانی ده‌رامه‌ت و پێداویستييه‌كانی گه‌شه‌پێدان به‌دانانی پره‌نسیپ و ئاراسته‌ی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ستراتیجیه‌تی گه‌شه‌پێدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.

هه‌شته‌م: بایه‌خدان به‌ دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و دامه‌زراندنی  بانكی زانیاری و، پێڕۆكردنی شێوازی ڕوون و دیار (شفاف) له‌ دامه‌زراندنی حكومه‌تی ده‌زگاییدا.
 

نۆیه‌م: به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی فيدراڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی پاره‌ده‌ر و یاریده‌ی هونه‌ری له‌ ده‌وڵه‌ت وده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌ به‌خشه‌ره‌كانه‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌شداریكردن له‌و دانوستانانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌خشه‌ره‌كاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێ، تا به‌ڵێنه‌كانی خۆیان ببه‌نه‌سه‌ر و، یارمه‌تی وبه‌خشش و قه‌رزیان لێ وه‌ده‌ستكه‌وێ و، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری هه‌رێمدا پرۆژه‌كانی هه‌رێمی پێ دارایی بكرێ (تمويل.(


ده‌یه‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانینی خۆماڵی و بیانی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌شه‌پێدانی ئابووری هه‌رێمدا به‌شداری بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و سیاسه‌ت و رێگايانه‌ش پێشنیازده‌كا كه ‌ئه‌م كه‌رته‌ چالاكتربكا به‌ هاوكاریی ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت.

یازده‌م‌: به ‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای مه‌ركه‌زیی پێوه‌ركاری (التقییس) و كۆنترۆڵی جۆری (النوعیة‌) وه‌زاره‌تی پلان دانان و هاوكاریی و گه‌شه‌پێدانی عیراقی فیدراڵدا، سیسته‌مێكی نیشتمانی بۆ پێوه‌ركاری و كۆنترۆڵی جۆره‌كی له‌ هه‌رێمدا پێرۆده‌كا و، پشت به‌ مواسه‌فاتی عیراقی و جیهانییش ده‌به‌ستێت و، چاودێری به‌كارخستنیان ده‌كا و، پشكنین و شیكردنه‌وه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ پێوه‌ركاری و كۆنترۆڵی جۆره‌كی ئه‌نجام ده‌دات و ئامۆژگاری ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌م پرسانه‌وه‌ به‌ هه‌موو لایه‌نێكی حكومی و ئه‌هلی له‌ هه‌رێمدا،گه‌ر بیانه‌وێ.

دوازده‌م: كرداره‌كانی ئامار (احصاء) له‌ هه‌رێمدا به‌جێدێنێ،كه‌ پێوه‌ندییان به‌ سه‌رژمێرییه‌ گشتیه‌كانی دانیشتوانی هه‌رێم و خانوه‌كان و رووپێوی ئاماده‌یی تایبه‌ت به‌ كه‌رته‌ جۆر به‌ جۆره‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌م كاره‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای عیراقی فیدراڵ  به‌جێدێنێ.

سیازده‌م: له‌كاتی ئاماده‌كردنی پلان و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، سه‌لامه‌تیی ژینگه‌ی هه‌رێم ره‌چاوده‌كا.

 

 

 

 

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.