
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كات بۆ به‌ره‌و پێشبردنی كه‌رتی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان, هه‌ر له ئێستاوه وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كار له‌سه‌ر پێشخستنی پرۆژه‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ئێستا 36 پرۆژه‌ی له بواری جێبه‌جێكردن دان كه گوژمه‌ی پرۆژه‌كان به 326 ملیار‌و 450 ملیۆن دیناری عیراقی خه‌ملێندراون, به ته‌واو بونی ئه‌م پرۆژانه گرنگی و كاریگه‌ری زۆر ئه‌رێنیان ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوری كوردستان و پێشوه‌چونی كه‌رتی بازرگانی, پرۆژه‌كان زۆر ستراتیجین و له نێو پرۆژه‌كان به‌رده‌وامی پرۆژه‌ی فرۆكه‌خانه و دروستكردنی دانانی سیسته‌می رادار و (گ.س.ت) یش له خۆ ده‌گرێت به مه‌ش كوردستان هه‌نگاوێكی تر له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه نێوهدهولهتییهكان ده‌چێته پێش.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سه‌ربازگه‌كان , بۆ سالی 2014 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه 8 پرۆژه‌ی ئاماده‌كردوه بۆ جێبه‌جێكردن كه به گوژمه‌ی 55 ملیار‌و 228 ملیۆن دیناری عیراقی خه‌ملێندراون, پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێكهاتون له دروستكردنی چه‌ند مه‌شقێكی سه‌ربازی مۆدێرن و دروستكردنی كۆگای كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی و دروستكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه.
ئاماده‌كاری و گفتوگۆی چروپری پرۆژه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی د. علی سندی وه‌زیری پلاندانان له‌گه‌ل له وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن (جونسۆن سیاوش) و كۆبونه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلانی پرۆژه‌كان له وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌گه‌ل بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بوو, ئاماده‌كارییه‌كان بۆ بودجه‌ی سالی داهاتوو به به‌رده‌وام پێشوه‌چونی پێوه‌دیاره و وه‌زاره‌تی پلاندانان به هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ل وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت له ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.