
به ئاماده‌بوون وسه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى دكتۆر على سندی، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى پلاندنان ئاماده‌كارییه‌كانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى 2013 ده‌ستپێكرد به ئه‌نجامدانى گفتوگۆى چڕ له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
له میانه‌ى ئه‌م ئاماده‌كارییانه‌دا، ئه‌مڕۆ 13-8-2012/ وه‌زیرى پلاندانان به جیا له‌گه‌لأ هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندازیار یاسین ابوبكر ماوه‌تى، وه‌زیرى كاره‌با، و ئه‌ندازیار دڵشاد شهاب، وه‌زیرى شاره‌وانى، كۆبوونه‌وه وتیایدا باس له پلانى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كرا بۆ 2013 سه‌باره‌ت به پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كانیان و شێوازى جێبه‌جێكردنیان و ته‌رخانكردنى بودجه‌ى خه‌مڵێنراو بۆ 2013.
هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پڕۆژه‌كان به‌پێى ناوچه‌ى جوگرافى و به شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه و به‌گوێره‌ى پێویستى ناوچه‌كان، و گرنگی دان به ته‌واوكردنى پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان كه ئێستا له بوارى جێبه‌جێكردندان. هه‌ر له درێژه‌ى كۆبوونه‌وه‌كاندا ئاماژه به ره‌چاوكردنى رێژه‌ى چاودێرى و یه‌ده‌گ كرا بۆ پڕۆژه نوێیه‌كان.