
ئه‌مڕۆ 7/1/2016، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له پیته‌ر هاوكینز، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى یونسیف له عیراق و مه‌ولید وهرفا، به‌رپرسى یونسیف له هه‌ولێر.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له پلانى نوێى رێكخراوى یونسیف كرا بۆ چوار ساڵى داهاتوو (2016-2019) كه ژماره‌یه‌ك بوارى گرنگ له‌خۆده‌گرێت كه بریتین له په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و پاراستنى مندالأ و ئاو و ئاوه‌ڕۆكان، وه بڕیاره له ژماره‌یه‌ك پارێزگاكانى عیراقدا جێبه‌جێ بكرێت له نێوانیاندا پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك. ئامانجى پلانه‌كه رێكخستن و باشتركردنى ئه‌م بوارانه‌ى سه‌ره‌وه‌یه بۆ ئاواره‌كان و هه‌روه‌ها بۆ كۆمه‌ڵگاكان. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رنج و راكان تاوتوێكران كه پلانه‌كه له چوارچێوه‌ى ئامانجه‌كانى هاوكارى په‌ره‌پێدانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێت. وه‌زیرى پلاندانان جه‌ختى كرده‌وه كه پێویسته پلانه‌كه هه‌لومه‌رجى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت كه له ئێستادا دووچارى قه‌یرانى ئابووری و شه‌ڕى گروپى تیرۆریستى داعش بۆته‌وه، له كۆتایدا هه‌ردوو لایه‌ن گرنگى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى نێوانیان دووپاتكرده‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌نجامدانى كار و پلانه‌كان به باشترین شێوه.