
د.علی سندی وه‌زیری پلاندانان پێشوازی له جاكلین بادكۆك جێگری یه‌كه‌می نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌گكرتوه‌كان و شاندی یاوه‌ری كرد. سه‌ردانی شاندی نابراو له ئێستا بۆ رێكخستنی كاره‌كانیان و به هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوا و په‌ره‌پێدانی كاره هاوبه‌شه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه له هه‌رێمی كوردستان.
د.علی سندی كاتی هه‌ره زۆری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ته‌رخان كرد بۆ لێكۆلینه‌وه له‌مه‌ر ره‌وشی په‌نابه‌ران و چۆنییه‌تی به‌رێوه چونی هاوكارییه مرۆییه‌كان. وه‌زیری پلاندانان دوپاتی هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوا كردوه له هه‌مان كاتیش‌دا به نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی راگه‌یاند پێویسته كۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تی و ئاژانسه‌كانی مرۆیی به تایبه‌تیش ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان خێرا تر‌و كارا تر به هانای په‌نابه‌ران بێن و هه‌ولبدرێت خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان خێرا تر توكمه تر بگه‌ینرێته ده‌ستی ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كان.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند كه بریاریان داوه به‌م زوانه ئۆفیسێكی تایبه‌ت به هه‌ماهه‌نگی بۆ كار‌و باری مرۆیی له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئۆفیسه بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان به شێوه‌یه‌كی پراگماتیكی و خێرا تر بگاته ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان. له هه‌مان كاتیش‌دا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ستایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد , رۆلی حكومه‌تی هه‌رێمی زۆر به‌رز نرخاند له به‌رامبه‌ر هه‌موو هاوكارییه مرۆیه‌كان كه پێشكه‌ش به ئاواره‌كانی رۆژ ئاوا كراوه.
ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیری پلاندانان و شاندی نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كان, گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌ل بوو له‌سه‌ر پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدان و ئاماده‌كاری بودجه‌ی 2014 له هه‌رێمی كوردستان, كه وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. جێی ئاماژه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پرۆژه‌ی په‌رپێدان به هاوبه‌شی له‌گه‌ل ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كات, ئه‌مه جگه له دانانی ستراتیجێكی درێژخایه‌ن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئابوری هه‌رێمی كوردستان و پته‌وكردنی پێگه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و به جیهانی كردنی هه‌رێمی كوردستان له گشت بواره‌كان دا.