
ئه‌مڕۆ 17/10/2012، به به‌شدارى به‌ڕێز د. رۆژ نورى شاوێس، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى حكومه‌تى عیراقى فیدڕال، و د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، و رجینا بادۆرج، سه‌رۆكى رێكخراوى ئه‌ڵمانى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى GIZ له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، و رۆلف ئولریش، كونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، كۆنفڕانسێك به ناونیشانى (بهرهپێشبردنى ئابوورى بازاڕى كۆمه‌ڵایه‌تى له عیراق) له هۆتێلى رۆتانا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. ئامانج له‌م كۆنفڕانسه هاوكاریكردنى عیراق و هه‌رێمى كوردستانه له رووى ته‌كنیكى و دانانى میكانیزمى باش بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئابوورى بازاڕى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى شاره‌زایانى ئه‌م بواره. له میانه‌ى كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئاماده‌بووان تیشكیان خسته سه‌ر گرنگى ئه‌م كۆنفڕانسه و هیوایان خواست كه به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن بۆ به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى سێكته‌رى ئابوورى. له كۆتاییدا وه‌زیرى پلاندانان سوپاسى كۆمارى ئه‌ڵمانیاى فیدڕال و رێكخراوى GIZ كرد بۆ هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌یى خۆى نیشاندا بۆ هاوكاریكردنى رێكخراوى ناوبراو به‌مه‌به‌ستى ئاسان كردنی به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان.