
بۆ ئاماده‌كاری و پشتگیری و هاوكاری مه‌عنه‌وی گاڤین ویشارت سه‌رۆكی دامه‌زراوه دارایی و بانكیه‌كان بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقا و كریستۆف پاپا دا پۆلس سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری خزمه‌تگوزارییه دارایی و بانكییه‌كانی ستاندارد چارترد له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست, له‌گه‌ل د.علی سندی وه‌زیری پلاندانان كۆبونه‌وه.
كۆبونه‌وه‌ی شاندی ناوبراو له‌گه‌ل وه‌زیری پلاندانان تایبه‌ت بوو به ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی لقێكی بانكی ناوبراو له هه‌رێمی كوردستان, به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بانكی ناوبراو بریاری كردنه‌وه‌ی لقێكی له كوردستان داوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندێكی به‌رزیان ئێستا له كوردستانه.
د. علی سندی دوپاتی هاوكاری و پشتگیری مه‌عنه‌وی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بانكی ناوبراو كرده‌وه. له هه‌مانكاتیشدا وه‌زیری پلاندانان راگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هانی هه‌موو ده‌مه‌زراوه دارایی بانكییه نێوده‌وله‌تییه‌كان ده‌دات بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و كاره بازرگانییه‌كان.
ستاندارد چارتردی به‌ریتانی دامه‌زراوه‌یه‌كی بانكی و دارایی به‌ناوبانگی جیهانییه‌و له چه‌ندین بواری جیاواز و له زۆربه‌ی ولاتانی رۆژئاوا و رۆژهه‌لاتی دوور و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست كاری وه‌به‌هێنان ده‌كه‌ن.