
دكتۆرعه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دیوانى وه‌زاره‌تدا چاوى كه‌وت به ماریكوسێدرا وكازیۆشى یاماتا ڕاوێژكارانى ئاماده‌كردنى پرۆژه‌كانى ئاژانسى ژاپۆنى بۆ هاوكارى نێو ده‌وڵه‌تى وشاندێكى یاوه‌ریان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ و باس له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا و تیشك خرایه دواكارى ئاژانسه‌كه له ڕوپێوى و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و به‌دواداچوونى كه‌ش و هه‌وا و خاكى كوردستان و چۆنییه‌تى گونجاندنى له په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كشتو‌كاڵى و ئابوورى كشتو‌كاڵى و ڕاهێنان، له‌لاى خۆشیه‌وه وه‌زیرى پلاندانان وێڕاى ده‌ستخۆشیان له ئه‌نجامدانى كاره‌كانیان پشتیوانى وه‌زاره‌تى نیشاندا و ئاماژه‌ى به راسپارده‌كانى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ خاتوو ساداكۆ ئۆگاتاى سه‌رۆكى ئاژانسى JICA له ژاپۆن سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌مه‌ندى هه‌رێمى كوردستان له بوارى كشتو‌كاڵى و به‌هێزكردنى وه‌كو ژێرخانى ئابوورییه‌كى به‌هێز كارى بۆ بكرێت، له‌لاى خۆشیانه‌وه شاندى میوان ئاماژه‌یان به به‌ره‌نجامى باش كرد له ئه‌ركه‌كانیاندا كه‌به‌ده‌ستیان هێناوه و حكومه‌تى كوردستانیش هاریكارى بۆ ئه‌نجامداون.