له به‌رواری (1/8/2011) كاتژمێر 11ـی سه‌ر له به‌یانی، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان ــ ژاپۆنی به ئاماده‌بوونی (M.Kinoshita) كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به گرنگی و بایه‌خی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم به گشتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كردستان به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتی ژاپۆن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌وه كرا، كه له ڕێگه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌وه، هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت، كه كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خولی جۆراوجۆر وه‌ربگرن له لایه‌ن زانكۆ و نێوه‌نده‌كانی ڕاهێنان له وڵاتی ژاپۆن، یاخود هێنانی كه‌سانی پسپۆری ژاپۆنی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی پلاندانان و كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو بدرێت، به‌وه‌ی ئه‌دای كار‌و توانای سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبكرێته‌وه، له ڕێگه‌ی ناردنی فه‌رمانبه‌ران به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندن له‌سه‌ر ئاستی ماسته‌ر و دكتۆرا.