ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

مه‌کۆی گفتوگۆکان

راپرسی راسته‌خۆ

ده‌رباره‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانانى ستراتیجی

- كار و ئه‌ركه‌كانى -

 

كورته‌ پێناسه‌یه‌ك :

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیی پلاندانانى ستراتیجى یه‌كێكه‌ له‌ پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان, ئه‌ركى ئاماده‌كردن و هه‌ماهه‌نگىكردنى پلانه‌كانى گه‌شه‌پێدان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت و هه‌روه‌ها به‌شداری ده‌كات له‌ پێشنیازكردنى سیاسه‌ت و ئامانجه‌كان و هه‌ماهه‌نگى پێكردنى له‌ نێوان كه‌رته‌ ئابوورییه‌ (وه‌زاره‌ته‌كان) جۆرا و جۆره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌ پلانه‌كانى گه‌شه‌پێدانى دوور مه‌وداو مامناوه‌نده‌كان دابنرێن و خاڵه‌ لاوازه‌كان و چاره‌كردنه‌كانیشى بۆ دیارى ده‌كات .

ئه‌ركى ته‌واوى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌ زیاتر له‌ میكانیزم و ستراتیجى كاركردنیدا به‌ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ دوو ته‌وه‌ره‌دا چڕ ده‌بنه‌وه‌ و به‌ كورتى له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ین:

ته‌وه‌رى یه‌كه‌م :

ئاماده‌كردنى پێوه‌رى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر ئاستى ئابووریی هه‌موه‌كى (الاقتصاد الكلى) و ئابووریی به‌شه‌كى (الاقتصاد الجزئى). ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ پێناو ئه‌وه‌دایه‌ ده‌روازه‌كانى گه‌شه‌سه‌ندنى ئاینده‌ى هه‌ر كه‌رت و سێكته‌رێك له‌ بوارى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیى هه‌رێمى كوردستاندا, روون بێت و به‌شێوه‌یه‌كى زانستى ئاراسته‌ بكرێن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ كه‌رته‌كییه‌كان (القگاعیه‌) له‌ پێكهاته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتى ناوبراودا ده‌ستپێشخه‌رى ده‌كه‌ن له‌ شیكردنه‌وه‌ى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ ڕێگاى به‌كارهێنانى ئه‌و داتا و روپێوانه‌ى له‌ وه‌زاره‌ته‌كان و رووپێوه‌ مه‌یدانییه‌كان كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌ یان خۆیان گه‌ڵاڵه‌ى ده‌كه‌ن, له‌ پێناو دیراسه‌تكردنى سروشت و بارودۆخى ژینگه‌ى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌ بوارێك یان له‌ سێكته‌رێكى دیاریكراودا كه‌ تێدا پێویستییه‌كانى گه‌شه‌پێدان و به‌رچاوڕوونى بۆ ئایینده‌, ده‌یخوازێت.

ته‌وه‌رى دووه‌م: ئاماده‌كردنى پلانه‌ ستراتیجییه‌كان:

ئامانج له‌م ته‌وه‌ره‌دا به‌شداریكردنى تیۆرى و پراكتیكى (نڤری و عملی) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى نێو پێكهاته‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ كه‌رته‌كییه‌ (الوزارات القگاعیه‌) په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئاماده‌كردنى پلانى ستراتیجى سه‌رتاسه‌رى و به‌رده‌وام بۆ هه‌رێمى كوردستان, چونكه‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان, راسته‌و‌خۆ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ ئاماده‌كردنى پلانه‌ ستراتیجییه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان .

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی

نه‌وزاد تۆفیق سرهه‌نگ

 

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.