
ئه‌مرۆ
28-12-2011، به‌ڕێز دكتۆر علی سندی، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،
پێشوازى كرد له به‌ڕێز سوریش ریدى، باڵوێزى هیند له عیراق‌و شاندى یاوه‌رى.
له
كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌ستنیشانكردنى بواره‌كانى هاوكارى له بوارى پهرهپێدانو كه‌رته
جۆراوجۆهكاندا تاوتوێ كرا، به‌تایبه‌تى بواره‌كانى كارگێڕىو راهێنانو بنیاتنانى
تواناكان.
له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه، د. علی سندى گرنگى به‌شداریكردنى كۆمپانیا هیندیه‌كان له په‌ره‌پێدانى كوردستان
خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها راسپارده‌ى كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى هیندى له هه‌رێمى كوردستان
كرد كه ده‌بێته مایه‌ى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ههرێمو وو‌ڵاتى هینددا.