ڕۆژى ١٢ كانوونى یه‌كه‌مى ٢٠١٧ به ئاماده‌بوونى رێزدار نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانى تر‌ى حكومى و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى كۆرى باڵه‌خانه‌ى نوێی ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕى گشتى (KIPA) له هه‌ولێر كرایه‌وه.
سه‌ره‌تا وه‌زیرى پلاندانان كورته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى مێژووى كیپا و قۆناغه‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌ى خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ى كرد كه كردنه‌وه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌نگاوێكى گرنگه له پڕۆسه‌ى جێبه‌جێكردنى نه‌خشه‌رێگاى چاكسازى كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى ده‌دات له بوارى جیاجیاكاندا. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خه‌ڵك و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ئاڕاسته‌ى وو‌ڵاتى كۆریاى باشوور كرد كه ئه‌ركى ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌ى له ئه‌ستۆگرت له رێگاى ئاژانسى كۆریاى باشوور بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (KOICA) و ئه‌نستیتۆى كۆرى بۆ ستراتیجیه‌تى په‌ره‌پێدانى (KDS).
دواتر سه‌رۆكى حكومه‌ت وتارێكى پێشكه‌شكرد و تیایدا په‌ره‌پێدانى سه‌رچاوه مرۆییه‌كانى به گرنگ وه‌سفكرد به‌تایبه‌تى له بواره‌كانى حوكمرانى و كارگێریدا. له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه گۆڕانكارى و پێشكه‌وتنى ڕیشه‌یى لـه په‌ره‌پێدانى مرۆییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و دواجار ده‌رئه‌نجامه‌كانى لـه به‌ره‌وپێشچوونى سه‌رجه‌م سـێكته‌ره‌كانى وه‌ك كارگێڕى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تــى و فه‌رهه‌نگیدا ده‌رده‌كه‌ون.
شایانى باسه ئه‌نستیتۆى كیپا تایبه‌ته به راهێنانى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پله و ئاسته جیاوازه‌كاندا. هه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌ى كیپا له شارى هه‌ولێر له سه‌ر ڕووبه‌رى چوار هه‌زار مه‌تر دووجا دامه‌زراوه. له باڵه‌خانه‌كه‌دا جگه له به‌شه‌كانى تایبه‌ت به كارگێڕى و دارایى، ئۆفیسى تایبه‌ت به‌و به‌شانه فه‌راهمكراون كه پێوستن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى خوله‌كانى راهێنان. هه‌روه‌ها هۆڵێكى كۆنفڕانس و چوار هۆڵى سیمیناریش هه‌ن.