
وه‌زیری پلاندانان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت نابێت پرۆسه‌ی سه‌رژمێری بۆ مه‌به‌ستی سیاسیی به‌كاربهێندرێت و ده‌بێت مافی پێكهاته‌كانیش پارێزراوبێت.
ئه‌م ووتانه‌ی د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و لێژنه‌یه‌هات كه حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به سه‌رژمێری پێكی هێناوه ڕۆژی دووشه‌مه 14-10-2019 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت به‌رێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌كه وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به روئیایی حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری كه لای هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه گرنگه به‌مه‌رجێك ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ بواری په‌ره‌پێدانی سێكته‌ره جیاجیاكان و ژێرخان بێت نه‌ك به‌مه‌به‌ستی سیاسیی و فاكته‌ره‌كانی تری ده‌سه‌ڵات له‌عێراق به‌ركاربهێندرێت و دڵنیایی یاسایی و ده‌ستوریش بدرێت.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌كه گفتوگۆله‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی نێوان وه‌فدی هه‌رێم و به‌غداد كرا كه تائێستا چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدراوه به‌تایبه‌ت به سه‌رژمێری و میكانیزمه‌كانی ئه‌نجامدانی به‌ئامانجی سه‌رخستنی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌توو و دوور له هه‌موو هه‌ژمونێك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌راوێژخستن و كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر هه‌بێت.
دواتر گفتوگۆله‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا به‌تایبه‌ت له‌به‌رێوه‌چوونی سه‌رژمێری له‌ناوچه دابرێندراوه‌كان و ئه‌و گۆڕانه دیموگرافییه‌ی كه ساڵانێكه له‌ناوچه‌كه ئه‌نجامدراوه، له‌و پێناوه‌ش وه‌زیری پلاندانان داوای كرد ئاماده‌بوان ڕاوبۆچونی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌م پرسه بخه‌نه‌ڕوو له‌و چوارچێوه‌یه‌ش گفتوگۆی پێویست كرا بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت سه‌رژمێریه‌كی دروست ئه‌نجامبدرێت و ماف و داخوازیه‌كانی كورد و پێكهاته‌كانیش پارێزراوبێت.
له‌كۆتایش د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان ڕای گه‌یاند ته‌نها كورد مه‌ترسیی له‌و سه‌رژمێری له‌ناوچه دابریندراوه‌كان نیه به‌ڵكو توركمان و مسیحی و پێكهاته‌كانی تریش مه‌ترسیه‌كان هه‌یه كه به‌هۆی شه‌ڕی داعش و سیاسیه‌ته‌كانی به‌عس ناوچه‌كیان جێهێشتوه.