
ڕۆژى 16/7/2014 دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له شاندێكى باڵاى به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) به سه‌رۆكایه‌تى بِرۆنۆ لیماركیس، و د. ئاده‌م عبدالموللا، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) له عیراق.
له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كار و به‌رنامه‌ى شاندى ناوبراو كرا كه له ئێستادا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ پێداچوونه‌وه به به‌رنامه و پڕۆژه‌كانى UNDP و دانانى پلانێكى كار بۆ شه‌ش مانگى داهاتوو به له‌به‌رچاوگرتنى بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عیراق به‌گشتى و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى پێداویستیه بهپهلهكانى ووڵات و ئاواره‌كان، هه‌روه‌ها فراوانكردنى ستافى UNDP بۆ ئه‌نجامدانى كار و چالاكى زیاتر له‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌ى عیراق به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، د. على سندى جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى ره‌چاوكردنى پێشهاته‌كانى ئه‌م دواییه كرد له داڕشتنى هه‌ر پلان و پڕۆژه‌یه‌ك كه بۆته هۆى زیادبوونى قه‌باره‌ى زیانلێكه‌وتوان و ئاواره‌بوون و پێداویستیه مرۆییه‌كان. و دووپاتى كرده‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و رێكخراوه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زیاتر هاوكاربن له‌م بواره‌دا به‌تایبه‌تى كه له ئێستادا ژماره‌ى ئاواره‌كانى روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن رۆژ له دواى رۆژ له هه‌ڵكشاندایه، و سه‌خته بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه هه‌موو پێداویستییه‌كانیان دابین بكات.