
بانكى جیهانى به‌نیازه، له ڕێگاى چوار ڕێكه‌وتن كه له هه‌ولێر واژووكراون بۆ دابینكردنى هاوكارى ته‌كنیكى، كۆمه‌ڵێك پسپۆرى جیهانى له بوارى په‌ره‌پێدانى ئابوورى كۆمه‌ڵایه‌تى بهێنێت بۆ هه‌رێمى كوردستان. چاڵاكیه‌كانى په‌ره‌پێدانه‌كه ته‌بایه له‌گه‌ڵ دیدگاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2020، كه ئامانجه‌كه‌ى فه‌راهه‌مكردنى چێژوه‌رگرتنه له سووده‌كانى ئازادى، ته‌ندروستى، خۆشگوزه‌رانى، و ئاسایشى ئابوورى و هه‌روه‌ها به‌رده‌سته‌بوونى ده‌رفه‌ته‌كانه بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان.
مه‌راسیمى واژووكردن له میانى سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رى بانكى جیهانى بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌ڕێز فه‌رید بالحاج، به‌ڕێوه‌چوو؛ به‌ڕێزیان بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتووه. به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ بۆ چاوكه‌تن به ڕێزدار سه‌رۆكى حكومه‌ت و چه‌ندین به‌رپرسى تر‌ى حكومى بۆ زیاتر پته‌وكردنى هه‌ماهه‌نگیه‌كان له نێوان هه‌ردوولادا.
له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز د. علی سندى، وه‌زیرى پلاندانان، و له‌لایه‌ن بانكى جیهانى به‌ڕێز فه‌رید بالحاج، ڕێكه‌وتنه‌كه واژووكرا بۆ به‌رپاكردنى هاوبه‌شیكردنێكى پته‌و كه سه‌ره‌تایه‌كه‌ى بۆ چه‌ند ساڵیك له‌مه‌به‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌ویش له ژێر پڕۆگرامى هاوكارى ته‌نكنیكى چڕوپر ده‌ستپێكردووه: ئامانجه‌كه‌ى بنبڕ‌كردنى ڕاده‌ى هه‌ژارى و هاوبه‌شیكردنه له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بوژاندنه‌وه‌ى خه‌لكى هه‌رێمى كوردستانه.
به‌رێز د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانان ووتى "پڕۆگرامى هاوكاریكردنى ته‌كنیكى له كاتێكى هه‌ستیاردا هاته كایه‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به تایبه‌تى و عێرا ق به گشتى، پێیدا تێپه‌رده‌بن".
ئاراسته‌ى هه‌ر چوار ڕێكه‌وتنه‌كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى، گرێبه‌ست و كڕین، شیكاركردنى گه‌شه‌كردن و هه‌ڵاوسان له‌گه‌ڵ پشتگیریكردنى ئه‌نجومه‌تى شورایه له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه ده‌زگایه‌كه له پسپۆرانى ڕاسپێردراو بۆ پێداچوونه‌وه‌ى پڕۆژه‌كانه له هه‌رێمه‌كه. لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌رى گه‌شه‌كردن و هه‌ڵاوسان ئه‌نجام ده‌درێت بۆ شیكاركردنى هۆكاره‌كان و سه‌ره‌چاوه‌ى چاڵاكیه ئابوورییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان. ئه‌مه یارمه‌تى ئه‌وه ده‌دات كه ئاگادارى بڕیار به‌ده‌سته‌كان بكرێته‌وه له گه‌شه‌كردنێك و هه‌ڵاوسانێكى به‌رده‌وام له هه‌موو كه‌رته‌كان جیا له كه‌رتى نه‌وت، و ئنجا پێشبینى ده‌رفه‌تى دامه‌زراندن بكه‌رێت بۆیان.
پڕۆگرامى پاراستنى كۆمه‌ڵاه‌یتى چوارچێوه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌ته‌كان داده‌مه‌زرێنێت كه یه‌كسانى زیاتر دابین ده‌كات له پێوه‌ره‌كانى ژیاندا له هه‌رێمى كوردستان. به‌مه‌ش ده‌بێته كه‌مكردنه‌وه‌ى ناله‌بارى و به‌رزكردنه‌وه‌ى خۆشگوزه‌رانیه‌كى هاوبه‌ش. ئه‌مه پێویستى به دیاریكردنى به‌ش و پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌كات كه زیاتر ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌رشه ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌ویش به دروستكردنى سیاسه‌تى گونجاو كه خه‌ڵك له‌م هه‌ڕه‌شانه ده‌پارێزێت.
هاوكاریكردنى له بوارى گرێبه‌ست و كڕین یارمه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات بۆ پێشخستنى سستمى گڕێبه‌سته گشتیه‌ان و به‌هێزكردنى تواناى به‌ڕێوه‌بردن و شێوازى تێڕوانینى، به تایبه‌تى له‌لایه‌نى به‌ڕێوه‌بردنێكى توكمه، شه‌فاف و به‌رپرسیاردا.
هه‌روه‌ها بانكى جیهانى یارمه‌تى به‌رزكردنه‌وه‌ى توانستى ئه‌نجومه‌نى شووراى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات له بوارى په‌ره‌پێدانى به‌ڕێوه‌بردنى كێشه‌كان، ڕێكخستنى پێكهاته‌یى و به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه مرۆییه‌كاندا.
به‌رێز فه‌رید بالحاج ووتى "وه‌ك به‌شێك له‌م هه‌وڵانه‌دا، بانكى جیهانى له‌و بوارانه‌ى واژووكران، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته به‌رده‌م كرداره په‌یڕه‌وكراوه‌كانى نێو پێوره جیهانى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان" هه‌روه‌ها به‌رێزیان ووتى" ئه‌م چاڵاكیانه ده‌بنه هۆى به‌هێزكردنى خۆڕ‌اگرى خه‌ڵكى كوردستان له به‌رامبه‌ر ته‌نگه‌ژه ناوخۆییه‌كان و ده‌ره‌كیه‌كان له‌و كات و ساتانه‌دا".
بۆ په‌یوه‌ندى كردن:-
In Washington: Lara Saade, 202-473-9887,lsaade@worldbank.org
In Beirut:Mona Ziade,+961-1-987800 (ext 239) mziade@worldbank.org
For Broadcast Requests: Mehreen Sheikh, (202) 458-7336, msheikh1@worldbankgroup.org
For more information, please visit: www.worldbank.org
Visit us on Facebook: https://www.facebook.com/WorldBankMiddleEastNorthAfrica
Be updated via Twitter: http://www.twitter.com/worldbankmena
For our YouTube channel: http://www.youtube.com/worldbank
News Release
2015/MNA/REGION