ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

مه‌کۆی گفتوگۆکان

راپرسی راسته‌خۆ

هه‌نگاوه‌كانى پێشكه‌ش كردن

1- سوودمه‌ندبوون له‌سه‌ر بنه‌ماى پێوه‌ر بۆ كێبڕكێكردن، وه‌ به‌ گوێره‌ى كۆى خاڵه‌كان و و شاره‌زایى پراكتیكى و په‌یوه‌ندیى بڕوانامه‌و پسپۆریی زانكۆیی به‌ده‌ستهێنراو به‌ خوێندنى باڵاى داواكراو(ماسته‌ر یان دكتۆرا).

2- پركردنه‌وه‌ى فۆرمێكى تایبه‌ت له‌ لایه‌ن كاندیدكراو، كه‌ ته‌واوى زانیارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى پێشكه‌شكار له‌ خۆده‌گرێت، له‌گه‌ڵ خشته‌ى به‌ده‌ستهێنانى خاڵه‌كان.
3- ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتن به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لێژنه‌ لاوه‌كییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كان یان فه‌رمانگه‌كانى نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ته‌كان بۆ دڵنیابوون له‌ تواناى كاندیدكراوان بۆ به‌رده‌وامبوونیان له‌ خوێندن له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
4- راگه‌یاندنى ناوه‌ به‌راییه‌كان وه‌كو كاندیدكراوى پرۆژه‌ى تواناسازى
5- رێگه‌دان به‌ ناردنى سكاڵا بۆ ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ هه‌ست ده‌كه‌ن شایسته‌بوون و وه‌رنه‌گیراون.
6- دواى ته‌واو بوونى واده‌ى ناردنى سكاڵاو پێداچوونه‌وه‌ به‌ ناوه‌ به‌راییه‌كان لیستى كۆتایی راده‌گه‌یه‌ندرێت
7- پێدانى نوسراوى پشتگیرى دارایی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانانه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م كاندیدكراوانى دام و ده‌زگاكانى هه‌رێم به‌ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى زانكۆكانى ده‌ره‌وه‌
8- دواتر به‌ ئه‌نجامدانى كارى پێویست سه‌باره‌ت به‌ رێكاره‌ كارگێری و یاسایی و داراییه‌كان به‌ مه‌به‌ستى سه‌فه‌ركردنى كاندیدكراوان.

مه‌رجه‌كانى پێشكه‌ش كردن:


1- پێویسته‌ كه‌سی پێشكه‌شكار ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقی هه‌بێت و كارمه‌ندى یه‌كێك له‌ دام و ده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان بێت.
2- پێویسته‌ كه‌سی پێشكه‌شكار فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یی هه‌رێمى كوردستان بێت و خزمه‌تى وه‌زیفى له‌ ساڵێك كه‌متر نه‌بێت.
3- پێویسته‌ كه‌سی پێشكه‌شكراو له‌ رێگه‌ى كێبركێی فه‌رمانگه‌كه‌ى ناوى ده‌رچوو بێت.
4- پێویسته‌ كه‌سی پێشكه‌شكار پسپۆرییه‌كه‌ى له‌ لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ پسپۆرییه‌كى پێویست دیاریكرابێت.
5- كه‌سی پێشكه‌شكار پێویسته‌ لارى نه‌بوونى فه‌رمانگه‌كه‌ى هه‌بێت بۆ به‌شدارى كردن له‌ به‌رنامه‌ى تواناسازى.
6- پێویسته‌ ته‌مه‌نى كه‌سی پێشكه‌شكار بۆ خوێندنى ماسته‌ر له‌ (40) چل ساڵ و بۆ خوێندنى دكتۆرا له‌ (45) چل و پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت.
7- كه‌سی پێشكه‌شكار ده‌بێت بروانامه‌یه‌كى زمانى ئینگلیزى باوه‌رپێكراوى هه‌بێت (Toefle & IELTS) هه‌بێت بۆ ئه‌و زانكۆیانه‌ى كه‌ خوێندن تیایدا به‌ زمانى ئینگلیزییه‌.
8- پێویسته‌ كه‌سی پێشكه‌شكار كۆنمره‌ى به‌كالوریۆسى له‌ e كه‌متر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت خاڵى پێویست به‌ ده‌ست بهێنێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بێبه‌ش ده‌بێت له‌ خاڵى كۆنمره‌ى به‌كالۆریۆس.
9- كه‌سی پێشكه‌شكار پێویسته‌ ئوفه‌رى یه‌كێك له‌ زانكۆكانى جیهانى هه‌بێت كه‌ باوه‌ر پێكراو بێت له‌ هه‌رێمى كوردستان.

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.